Pages

Ads 468x60px

2 Jan 2022

دادگای کۆماری تیرۆریستی دەژە مرۆڤایەتی پێداچوونەوە رژیم سزای پێنج سال زیندانی کردنی زارا محەمەدی پەسەند کرد

 


دادگای کۆماری تیرۆریستی دەژە مرۆڤایەتی  پێداچوونەوە رژیم  سزای پێنج سال زیندانی کردنی زارا محەمەدی پەسەند کرد  


▪️بە پێی ڕاگەیەندراوی ئەنجوومەنی نۆژین، سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵە و پارێزەرەکەی، بۆ هەڵوەشاندنەوەی سزای پێنج ساڵ زیندانی کردنی زارا محەمەدی، مامۆستای زمانی کوردی، سزاکە لە دادگای پێداچوونەوەی سنە پەسەند کراوە.


▪️بەپێی زانیارییەکان سزاکە نێردراوە بۆ بەشی جێبەجێکردنی سزاکانی دادگای سنە.


▪️دادگای سنە ماوەیەکی کورتی دیاری کردووە بۆ ئەوە زارا محەمەدی خۆی ڕادەست بکات.


▪️زارا محەمەدی مامۆستای زمانی کوردی و ئەندامی بەڕێوەبەری ئەنجومەنی فەرهەنگی و کۆمەڵایەتی نۆژینە لە شاری سنە.


▪️زارا محەمەدی پێشتر لە لایەن ئیتلاعاتەوە لە سنە دەستگیر کرا، سەرەتا بە تۆمەتی دژایەتی کردنی ڕژێم سزای دە ساڵ زیندانی بە سەردا سەپێندرا و بە دانانی بارمتە ئازاد کرا، ئەو سزایە دواتر لە دادگای پێداچوونەوە کەم کرایەوە بۆ پێنج ساڵ.

No comments:

Post a Comment

 
 
Blogger Templates