Pages

Ads 468x60px

16 Jan 2022

چەکدارەکانی ئێران لە سنوورەکانی بانە کۆڵبەرێکیان بریندار کرد

 


چەکدارەکانی ئێران لە سنوورەکانی بانە کۆڵبەرێکیان بریندار کرد


▪️بە پێی سەرچاوەکانی مافی مرۆڤ لە ڕؤژهەڵاتی کوردستانەوە، دوێنی شەممە ٢٦ی بەفرانبار، هێزە چەکدارەکانی ڕژێم لە سنووری ساردابی بانە بۆسەیان بۆ ژمارەیەک کۆڵبەر دانەوە و بە بێ ئاگادارکردنەوە دەسترێژی گولەیان لێکردوون.


▪️لە ئەنجامدا کۆڵبەرێک بە ناوی "عوسمان ڕەسووڵی"خەڵکی بانە بە سەختی بریندار بووە.


ناوبراو بۆ چارەسەری پزیشکی گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی بانە.


▪️بە پێی ئاماری کەناڵی تێلگەرامی کۆڵبەر نیۆز، لە ماوەی ساڵی ٢٠٢١دا بە لانی کەمەوە ٢٢١ کۆڵبەر و کاسبکاری ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە ئەنجامی تەقەی هێزە چەکدارەکانی ڕژێم، ڕووداوی سرووشتی و هاتوچۆ، کەوتنە خوارەوە لە بەرزایی و کەوتنە ناو ئاوی ڕووبارەکان گیانیان لە دەستداوە یا خود بریندار و کەم ئەندام بوون

No comments:

Post a Comment

 
 
Blogger Templates