Pages

Ads 468x60px

16 Jan 2022

سوھەیلا حیجاب بەندکراوی سیاسی ڕۆژی ھەینی ١٧ی بەفرانباری ١٤٠٠ لە بەندیخانەی سنە بۆ بەندی ژنانی ناوەندی چاکسازی و پەروەردەی کرماشان گوازرایەوە، ئەو بەندکراوە سیاسیە هەفتەی ڕابردووی لە ژوورە تاکەکەسی ڕاگیراوە، ناوبراو پێشترش بەهۆی ناڕەزایەتی دەربڕین لە بەندیخانەی قەرچەکی وەرامین بۆ بەندیخانەی سنە دوور خرابووەوە.

▪️سوھەیلا حیجاب جۆزەردانی ١٣٩٨ لە لایەن ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کرابوو و لە رێکەوتی ٢٤ی ڕەشەممەی ١٣٩٨ بە دانانی بارمتەی ٣ مێلیارد تمەنی تا کاتی دادگاییکردنی لە بەندیخانەی ئێڤین ئازاد کرا.

▪️لقی ٢٨ی دادگای ئینقلابی تاران بە سەرۆکایەتی دادوەر "محەممەد مەقیسە"  تۆمەتی پروپاگەندەی دژی نیزام، ڕێکخستنی خۆپیشاندان و کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی، شێواندنی بیروڕای گشتی بە ئامانجی ئاژاوەگێڕی و پێکھێنانی گرووپی نایاسایی خستبوویە پاڵیەوە و بۆ ٥ ساڵ بەندکران سزای دابوو. 

▪️سوھەیلا حیجاب، ڕۆژی شەممە ٣ی جۆزەردانی ١٣٩٩، پاش دەرچوونی حوکم لە لایەن لقی ٣٦ی دادگای پێداچوونەوەی تاران، دەستبەسەر و بۆ تێپەڕکردنی بەندکرانی بۆ بەندیخانەی قەرچەکی وەرامین گوازرایەوە.

No comments:

Post a Comment

Blogger Templates