خانەنشینان و موچەخۆرانی کەرەتی تەندروستی لە چەند شاری ئێران گردبوونەوە
🔹ئەمڕۆ یەکشەممە ١٢ی بەفرانبار، ژمارەیەک لە خانەنشینان و مووچە خۆرانی کەرەتی تەندروستی لە چەند شاری ئێران دژی کەمی موچە و دەرماڵەکانیان گردبوونەوەی ناڕەزایەتیان بەڕێوەبرد.
🔹خانەنشینان لە شارەکانی ئەسفەهان، ڕەشت و ئەحواز لە بەردەم بینا و ناوەندەکانی تەندروستی دەستیان دایە گردبوونەوەی ناڕەزایەتی و دژی کەمتەرخەمی دەوڵەت سەبارەت بە داوکارییەکانیان دروشمیان وتەوە. خانەنشینان خوازیاری هاوتاکردنی مووچەکانیان.
🔹لە شاری ڕەشت خانەنشینانی ناڕازی داوای ئازاد کردنی ئیسماعیل گرامی، خانەنشینی بەندکراویان کرد.
🔹لە دوای دوو جار گردبوونەوەی سەرتاسەری خانەنشینان و مامۆستایان لە ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە ناو مانگی ڕابردوودا، ڕاگەیاندنەکانی ئێران بڵاویان کردووەتەوە کە یاسای زیادکردنی دوو ساڵ بە تەمەنی خانەنشینی لە ئێران هەڵوەشاوەتەوە.
🔹لە ڕۆژانی ڕابردوودا ڕاگەیندرا، ٢ ساڵ بە تەمەنی خانەنشینی لە ئێران زیاد دەبێت، ئەوەش ناڕەزایەتی بەرفراوانی هاوڵاتیان و خانەنشینانی لێکەوتەوە.
 
 

 
 
 
 
.jpeg) 
 
 
.jpg) 
 
 

 
 
 
 
 
 
 
No comments:
Post a Comment