بە درۆن هێرش کرایە سەر بنکەی سەربازی عەین ئەسەد
▪️بە گوێرەی سەرچاوە ئەمنییەکانی عێراق، بەرە بەیانی ئەمڕۆ بە دوو درۆنی بۆمبڕێژکراو هێرشکراوەتە سەر بنکەی سەربازی عەین ئەسەد لە پارێزگای ئەنباری ڕۆژئاوای عێراق.
▪️سەرچاوەکان ئەوەشیان خستووەتەڕوو، سیستمی بەرگریی ئاسمانیی بنکەکە هەردوو درۆنەکەی بە ئاسمانەوە تێکشکاندووە.
▪️بنکەی عەین ئەسەد هێزەکانی ئەمریکای تێدا جێگیرن. پێشتریش دوای کوژرانی قاسم سولەیمانی لە لایەن ئێرانەوە چەند مووشەکێک ئاراستەی کرا.
 
 

 
 
 
 
.jpeg) 
 
 
.jpg) 
 
 

 
 
 
 
 
 
 
No comments:
Post a Comment