Pages

Ads 468x60px

1 Jan 2022

ئاسەوارە مێژووییەکانی پارێزگای ئیلام ئەگەری لەنێوچوونیان لەسەرە

 


ئاسەوارە مێژووییەکانی پارێزگای ئیلام ئەگەری لەنێوچوونیان لەسەرە


▪️"عەبدولمالک شەنبەزادە" بەڕێوەبەری گشتیی گەشتیاری و پیشەی دەستیی پارێزگای ئیلام وتوویەتی: "بەهۆی بەربڵاوبوونی ئاسەوارەکان، دۆخی تۆپۆگرافیی پارێزگا و تەماحی هەلپەرستان ئاسەوارەکانی ئەو پارێزگایە مەترسیی لەنێوچوونیان لەسەرە".


▪️وتەی ناوبراو لە حاڵێکدایە کە بە تاڵانبردنی ئاسەوارە مێژووییەکانی کوردستان تەنیا لەلایەن کەسانی سەر بە ڕێژیمەوە بۆ سڕینەوەی مێژوو و شوناسی کورد ئەنجام دەدرێت.


▪️پارێزگای ئیلام لە بواری پیشەی گەشتیاری و بوونی ژێرخانە گەشتیارییەکانەوە دەفرایەتییەکی زۆری هەیە و گرینگیپێدان بەو پیشەیە دەتوانێت بەشێکی زۆر لە قەیرانی ئابووری و بێکاریی هاووڵاتییان لەو پارێزگایە چارەسەر بکات.


▪️پاڕێزگای ئیلام زیاتر لە دوو هەزار ئاسەوار و شوێنی سەرنجڕاکێشی مێژوویی هەیە کە دەتوانێت شوێنێکی باش بۆ گەشتیارانی نێوخۆیی و بیانی بێت.


▪️ بەهۆی کەمتەرخەمیی بەرپرسانی پەیوەندیدار ئەو شوێنانە لەلایەن کەسانی هەڵپەرست و دەستوپەیوەندییەکانی ڕێژیمەوە دەستکاری دەکرێن و بەهۆی دروستبونی کەندوقوڵکێکی زۆر سەرنجڕاکێشیی خۆیان لەدەست دەدەن.

No comments:

Post a Comment

 
 
Blogger Templates