Pages

Ads 468x60px

2 Jan 2022

پێکهێنانی هاوپەیمانییەکی نوێ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ سەرەرۆییەکانی ئێران



 پێکهێنانی هاوپەیمانییەکی نوێ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ سەرەرۆییەکانی ئێران  


▪️مانۆڕی دەریایی هاوبەشی هێزی دەریایی ئەمریکا لەگەڵ ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی، بەحرەین و ئیسرائیل وەکوو دەسپێکی هاوپەیمانییەکی نوێ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ ڕووبەڕووبوونەوە بە دژی کۆماری ئیسلامیی ئێران پێک دەهێندرێ.


▪️بەپێی ڕاپۆرتی “نەشناڵ ئینترێست” ڕۆژی هەینی ١٠ی بەفرانباری ١٤٠٠ی هەتاوی، بۆ یەکم جار مانۆڕی هاوبەشی ٣ وڵاتی عەرەبی کە لە درێژەی ئاسایی‌کردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ ئیسرائیل بە ناوی “پەیمانی ئابراهام” لە ساڵی ٢٠٢٠ی زایینی پەیوەندیی خۆیان لەگەڵ ئیسرائیل ئاسایی کردەوە و لە مانۆڕێکی دەریاییدا لەگەڵ ئەمریکا ئاشکرایانە پێکەوە هاوپەیمانییەکی نوێ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە دژی ڕێژیمی ئێران پێک دەهێنن.


▪️بەپێی بەیاننامەیەک کە ناوگانی پێنجەمی هێزی دەریایی ئەمریکا پەسەندی کرد، ئەو مانۆڕە هاوبەشە بە دەرەجەی یەکەم کار لەسەر دەسبەسەر کردن، لێکۆڵینەوە و شێوەکانی دیکەی ڕاگرتنی سەرەڕۆییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئیران دەکا و ناهێڵێ چیدیکە ڕیژیمی ئێران بە کەیفی خۆی لە ناوچەکەدا تەراتێن بکا و ئامانجی ئەو بەیاننامەیە ئەوەیەکە ئەو وڵاتگەلە لەدژی ڕێژیمی ئێران بەتەواوی هاوکاری یەکتر بن. 

No comments:

Post a Comment

 
 
Blogger Templates