Pages

Ads 468x60px

4 Jan 2022

لە شاری هەولێر تەرمی چالاکوانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دۆزرایەوە



لە شاری هەولێر تەرمی چالاکوانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دۆزرایەوە


🔹ئاژانسی هەواڵی ڕۆژنیوز، بڵاوی کردەوە، لە ڕۆژی ٣١ی دیسمبەری ٢٠٢١دا، لە شوێنی مانەوەی خۆی لە شاری هەولێر، تەرمی چالاکوان ئەحمەد بێخەم، ناسراو بە هەڤاڵ کەژوان، خەڵکی شاری سەردەشتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دۆزرایەوە.


🔹ڕۆژنیوز، لە زاری کەسێک لە خانەوادەی ئەو چالاکوانەوە ئاشکرای دەکەت، کە وەک کەسوکارەکەی بە بەردەوامی پەیوەندیان پێوەکردوە بەڵام وەڵامی نەدوانەتەوە و دوای دوو ڕۆژ لەلایەن پۆلیسەوە بە خانەوادەکەی ووتراوە کە کوڕەکەیان کوژراوە.


🔹ئەو سەرچاوەیەی ڕۆژنیوز، ئەوەشی خستۆتە ڕوو، کە شوێنی ئەشکەنجەدان بەجەستەی ئەحمەد بێخەمەوە بوە و بۆتەوە و گومان دەکرێت لە ژێر ئەشکەنجەدا ژیانی لەدەست دابێت.


🔹تەرمی ئەو چالاکوانە کوژراوە لە شاری قەڵادزێ بەخاکسپێراوە.


🔹هێزە ئەمنییەکان بە بنەماڵەی ئەو چالاکوانەیان ووتوە کە دوای ٢٠ ڕۆژی تر وردەکاری گیان لەدەستدانی کوڕەکەیان پێ ڕادەگەیەنن.


🔹ئەحمەد بێخەم، ناسراو بە هەڤاڵ کەژوان، لەو کەسانە بو کە لە کاتی سەفەربەری بۆ شۆڕشی کۆبانێ چۆتە ڕۆژئاوای کوردستان و پەیوەستی ڕیزەکانی یەپەگە بووە. 

No comments:

Post a Comment

 
 
Blogger Templates