Omed Mezopotami نووسینی کاک
بۆشۆڕشه نوێیه‌که‌ی به‌ڕێز عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان ئه‌بێت کانتۆنه‌کانی ڕۆژئاوا له په‌روه‌رده‌و خوێندن ده‌ست پێبکه‌ن بۆ دروست کردنه‌وه ده‌وڵه‌تی میزۆپۆتامیا .
سه ره‌تای تێگه‌یشتنمان بۆ دروستکردنه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی میزۆپۆتامیا ده‌بێت بگه‌ڕێینه‌وه بۆ وتاره گه‌وهه‌رداره‌که‌ی ۲۱/ئاداری/۲۷۱۳کوردی به‌ڕێز عه‌بدوڵائۆجه‌لان بیکه‌ینه پێشه‌نگی دروستکردنه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی میزۆپۆتامیا تاکو به‌پێی مێژوو کلتوری خۆمان مۆدێرنه‌تی دیموکراتی بونیاد بنێین که له کۆتا په‌یامه که‌ی پێمان ئه‌ڵێت ئه‌م نه‌ورۆزه بۆ هه‌موومان مزگێنیه "
ئه‌و حه‌قیقه‌ته‌ی له‌چیرۆکه‌کانی حه‌زره‌تی مو‌سا، حه‌زره‌تی عیسا‌و، حه‌زره‌تی محه‌مه‌د دایه، ئه‌مرۆ به مزگێنیه‌کی نوێوه ده‌ژێنرێنه‌وه. مرۆڤایه‌تی هه‌وڵده‌دات که ئه‌وه‌ی له ده‌ستی داوه به‌ده‌ستی بێنێته‌وه وه‌هه‌روه‌ها پێمان ئه‌ڵێت ئێمه ته‌واوی ده‌ستکه‌وته‌کانی شارستانی هاوچه‌رخ ره‌ت نه‌که‌ینه‌وه، ئێمه که‌ڵک له‌لایه‌نه روناکبیری، یه‌کسانیخواز و دیموکراتیه‌که‌ی وه‌رده‌گرین، لایه‌نه ئه‌رێنیه‌کانی له‌گه‌ڵ به‌ها گه‌ردونیه‌کانمان ئاوێته بکه‌ین و، سه‌نتێزێکی لێ پێک بینین و، ژیانداری بکه‌ین. دواتر داوای تێکۆشانێکی نوێمانی لێکرد له شۆڕشی ئاشتیدا ئامۆژگاری پێداین وتی ئه‌مه کۆتایی نیه، به‌ڵکو ده‌ستپێکی تێکۆشانی سیاسه‌تی دیموکراتیه"
ئه‌مه کۆتایی نیه، به‌ڵکو سه‌ره‌تایه‌کی نوێیه ، ئه‌مه ده‌ستبه‌ردار بون نیه له تیکۆشان، به‌ڵکو سه‌ره‌تای تێکۆشانێکی جیاوازی نوێیه بۆیه من ,وه ك و گه‌نجێك ,به‌سه‌رنج ڕاکێشه‌وه گوێ بۆ ئه‌و په‌یامه شل ئه‌که‌م به‌بێ دوو دڵی ئه‌م ئامۆژگاریانه په‌سند ئه‌که‌م به دڵ و به‌گیان پێشوازی له‌و په‌یامه ئه‌که‌م بۆیه ئه‌مه‌وێت تێکۆشانێکی نوێ ده‌ست پێبکه‌ین له کانتۆ نه‌کانی ڕۆژئاوا له سه‌ر ده‌ستی خه‌باتی چه‌کداری ده‌روازه له‌سه‌ر قۆناغی سیاسه‌تی دیموکراتی بکه‌ینه‌وه قۆناغێك ده‌ست پێده‌کات قورسایی ,ده‌خاته ,سه‌رلایه‌نی , سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوری ئه‌و چه‌مکانه په‌ره ده‌سه‌نێ که‌مافه دیموکراتیه‌کان و ئازادی و یه‌کسانی بۆخۆ به‌بنه‌ما ده‌گرێ وه‌هه‌روه‌ها ده‌بێت له‌کانتۆنه‌کانی ڕۆژئاوا که‌ڵك له لایه‌نی ڕوناکبیری ویه‌کسانیخوازو ئازادی و دیموکراتی شارستانی هاوچه‌رخ وه‌رگرین هاوتا له‌گه‌ڵ سود وه‌رگرتن له‌کتێبه ئاینیه‌کان لایه‌نه ئه‌رێنیه‌کانی له گه‌ڵ به‌ها گه‌ردونیه‌کانمان تێکه‌ڵ بکه‌ین و سه‌نتێزێکی لێ پێک‌بێنین و له ڕۆژئاوای کانتۆنه‌کانی میزۆپۆتامیا ژیان داری بکه‌ین بیری من له تێکۆشانی نوێ‌دا به‌ئامانج دانانی بناغه‌یه‌کی پته‌وو به‌رنامه داڕێژانه بۆ په‌روه‌رده‌و خوێندن له کانتۆنه کانی ڕۆژئاوا بناغه‌یه‌کیش ئه‌بێت بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و کۆمه‌ڵگای ئیسلام تا له‌و دواکه‌وتنه چه‌قبه‌ستویه ڕزگارمان ببێت نابێت چیتر ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بینه‌ری پێشکه‌وتن بێت و ئه‌و ده‌ریا نه‌وته‌ی ژێری به‌فیڕۆ بڕوات ئه‌بێت ببێته‌وه داهێنه‌ر بۆیه نه‌وه‌کانی ماد ئاریه‌کان خواستیان ئه‌وه‌یه دووباره خزمه‌تی مرۆڤایه‌تی بکه‌نه‌وه
هه‌روه‌ك چۆن مێژوو شایه‌ده شۆڕشی بنیات نانی کشتوکاڵ له لایه‌ن ئێمه‌وه به‌رپابوو بۆ خزمه‌ت کردنی مرۆڤایه‌تی له ته‌واوی جیهان هه‌روه‌ها له‌نگه‌رگرتنی که‌شتیه‌که‌ی حه‌زره‌تی نوح له‌خاکی کوردان ده‌ست لێ نه‌بڕاوه‌یه له مێژووی باوکایه‌تی ئێمه بۆ هه‌موو جیهان کۆنی ته‌مه‌نی ئێسقانه دۆزراوه‌کانمان و کۆنی ته‌مه‌نی ئاسه‌وار و کۆنی ته‌مه‌نی قه‌ڵا دێرینه‌کانمان ئه‌م شاهێدیه ئه‌ده‌ن بۆیه بیری من له تێکۆشانی نوێ‌دا به‌ئامانج دانانی بناغه‌یه‌کی پته‌وو به‌رنامه داڕێژانه بۆ په‌روه‌رده‌و خوێندن له کانتۆنه کانی ڕۆژئاوا سه‌ره‌تا ده‌بێت کۆنگره‌ی په‌روه‌رده ببه‌سترێت له کانتۆنه‌کان له‌سه‌ر ده‌ستی مامۆستا و پسپۆڕانی شاره‌زاو ئه‌و کوردانه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی وڵاتن مامۆستا‌و پسپۆڕ‌و شاره‌زاو خاوه‌ن بڕوانامه‌ن له‌گه‌ڵ پسپۆڕ‌و شاره‌زایانی بیانی و مامۆستای ئاین و پزیشکی ته‌ندروستیش به‌ژداری پێبکرێن و ده‌ست بکرێت به بنیات نانی بناغه‌یه‌کی ته‌ندروست .خۆ به‌دوور گرتنیشمان له نه‌دۆزینه‌وه‌ی ڕێگا چاره‌یه‌ك بۆ قوتابیه‌کان بۆ جووت بونی سێکس هه‌ڵه‌یه‌کی گه‌وره‌یه من پێم باشه لێره‌دا ڕێگا چاره‌یه‌ك بخه‌مه‌ڕوو چونکه گه‌ر خوێندکاره کچ و کوڕه‌کان به‌لایه‌نی که‌م کاتێك پۆلی نۆ ته‌واو ئه‌که‌ن دوربن له جووت بونی سێکس په‌نا ئه‌به‌نه به‌ر ڕێگای ده‌ست بۆ گه‌یشتن به ئۆرگازم گه‌یشتنیش به ئۆرگازم له ڕێگای ده‌سته‌وه زانستی پزیشکی سه‌لمان دویه‌تی (۳۰)زیانی گه‌وره له سه‌ر مێشك و ژیان و که‌سایه‌تی دروست ئه‌بێت که‌سێکی ته‌ندروست ده‌رناچن ئه‌مه ته‌نها زیانه‌که‌یه‌تی بێجگه له‌وه‌ی دو‌ریش ئه‌که‌ونه‌وه له‌سوده‌کانی جووت بونی سێکس بۆیه خوێندکار نابێت لایه‌نی جووت بونی سێکسی فه‌رامۆش بکرێت ئه‌بێت له ڕێگای ئازادی تاك و زه‌واجی ئاینه‌وه چێژ‌و سودی جووت بونی سێکس و ژیانیان بۆ فه‌راهه‌م که‌ین بۆئه‌وه‌ی ته‌ندروست بن خوێندکاران تاوه‌ك و داهێنه‌ربن وه‌هه‌روه‌ها خوڵقاندنی سیسته‌می ئازادی سیاسی و ئازادی تاك و یه‌کسانی و دیموکراسی وزه‌یه‌کی به‌هێز ده‌بێت بۆ خوێندکاران و دروست بونه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی میزۆپۆتامیا وه‌هه‌روه‌ها به دروست بونه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی میزۆپۆتامیا هێنده‌ی کورد ،تورکمان،ئه‌رمه‌ن،ئاشور،عه‌ره‌ب کۆمه‌ڵگاکانی دیکه‌ش تیشکی ئازادی و یه‌کسانی جه‌وهه‌ری خۆیان ئه‌بینن........ نوسینی ئومێد میزۆپۆتامیی
No comments:
Post a Comment