Pages

Ads 468x60px

2 Jan 2016

جەنگی نێوان شیعە و سونە ناوماڵی خۆیانی گرتەوە.


جەنگی نێوان شیعە و سونە ناوماڵی خۆیانی گرتەوە.
شەیدا بڵباس

سعودیای جیهانی عەرەبی-سونە راستەوخۆ بریاری لەسێدارەدانی بۆ ٤٧ کەس،کە محەمەد باقر نەمر یەکێکە لەوان دەردەکات. لەهەمانکاتدا لەشارۆچکەی زەبەدانی سوریا خەلکی بێلایەن لەدوای گرتن و خواردنی مشک و پشیلەی ئاوەدانیەکە،کەماوەیەکە لەژێر قەیرانی حیزبوللای لوبنان و رژێمی ئەسەد خۆیا لەحەشارگەدا شاردبۆوە،پەراسوکانیان لەبرساندا دەرتۆقیون و لەمەرحەمەتی براعەرەبە شیعە-عەرەب دا لەپەلەقاژێی چاوەڕێی مەرگدان.
ئێرانی شیعەگەر و سعودیای سونەگەر لەشەرەدەنوکی میدیا و دبلۆماسیدان و هەر یەکیان ئەویتری تاوانباردەکا،بەدژەمرۆڤایەتیەکان و،لەراستیشدا هەردوکیان رێچکەی هەمان سەرچاوەن کە ئیسلام دژە ژیانە. شارستانیەتەکان دەرمێنێ و مرۆڤ دەتۆقێنێ و ژیان لەبەین دەبات. ئەگینا ئەمریکا مێژووی ٣٠٠ساڵەو ئیسرائیل ٦٧ساڵ و ئەوروپاش دوای دوو جەنگە جیهانیەکە. بەلام کێشەی شیعەو سوننە دەگەرێتەوە بۆ کاتی سەربڕینی حوسێنی کوری عەلی. ئەگەر تائێستا ئەو شەرەیان خستبوە ناو دەرەوەی خاکی خۆیان بۆ ململانێ،بەلام ئیمرۆ پروشکی ئاگرەکە خۆیان دەگرێتەوە.
باشە لەتەواوی ژیانی عەرەب و ئایینی ئیسلام چ پرۆژەیەکی مرۆڤدۆستیان پێشکەش بەکۆمەلگای مرۆڤایەتی کردوە؟!

No comments:

Post a Comment

 
 
Blogger Templates