له هه‌رێمی كوردستان نزیكه‌ی 80 هه‌زار كه‌س به نایاسای خانه‌نشین كراون و له‌هه‌ندێك ساڵدا زیاتر له 25 هه‌زار كه‌س خانه‌نشین كراوه ئه‌ندامێكی فراكسیۆنی یه‌كێتیش ده‌ڵێت سیستمی موچه له هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر بنه‌مای عه‌داله‌ت نه‌بوه به‌پێی به‌دواداچونی په‌ڕله‌مانتاران له هه‌رێمی كوردستان یه‌ك ملیۆن و 395 هه‌زار و 100 موچه‌خۆر هه‌یه كه 682 هه‌زار و 849یان فه‌رمانبه‌ره و له فه‌رمانگه‌كانی هه‌رێم ده‌وام ده‌كه‌ن و 712 هه‌زار و 151 موچه خۆریش له‌ده‌ره‌وه‌ی فهرمانگهكانن.
هه‌روه‌ها نزیكه‌ی 80 هه‌زار خانه‌نشینی نایاسای له هه‌رێمی كوردستان بونیان هه‌یه كه مانگانه 868 ملیار دینار موچه‌ی موچه‌خۆرانه 248ملیار دیناریش موچه‌ی بنه‌ره‌تی فه‌رمانبه‌رانه. هاوڵاتیانیش ده‌ڵێن: خانه‌نشینانی نایاسای و موچه‌خۆری بندیوای حیزبه‌كان بارگرانین به‌سه‌ر شانی هاوڵاتیان و فه‌رمانبه‌رانه‌وه‌و حكومه‌ت نایه‌وێت چاكسازی تێدابكات . حكومه‌ته‌كه‌ی پارتی بڕینی %20 ی مووچه‌و ده‌رماڵه‌ی فه‌رمانه‌رانی ناوناوه چاكسازی، له كاتێكدا به‌وته‌ی عه‌لی حه‌مه‌ساڵح ئه‌و پاره‌یه‌ی بڕیاره له 120 هه‌زار مامۆستا ببڕێت زۆر كه‌متره له‌و پاره‌یه‌ی كه بانكی كوردستان له گۆڕینه‌وه‌ی پاره‌دا بۆ حكومه‌ت ده‌ستی ده‌كه‌وێت به‌بێ كێبڕكێ و پێوسته حكومه‌ت چاكسازی له گرێبه‌سته‌كانی نه‌وت و خاڵه گومرگیه‌كان و موچه‌خۆری نایاسایی و بندیواردا بكات.
No comments:
Post a Comment