Pages

Ads 468x60px

16 Feb 2016

بەڕێز شێرکۆ کورمانج وەها وەڵامی داود ئۆغلو دەداتەوە کە ووتبوی : کورد بێ دەوڵەت نین تورکیا دەوڵەتی کوردانە !!!


بەڕێز شێرکۆ کورمانج وەها وەڵامی داود ئۆغلو دەداتەوە کە ووتبوی : کورد بێ دەوڵەت نین تورکیا دەوڵەتی کوردانە !!!

لە قەدپاڵی زۆربەی شاخەکانی کوردستان لە تورکیا بۆ بەردەوام بەبیرهێنانەوە بە گەورەیی نوسراوە "بەختەوەر ئەو کەسەیە کە تورکە"... قارداش جارێ بڕۆ ئەو شیعارە قیزەونە ڕەشبکەوە ئیجا وەرە قسەی زل بکە. ئەوە نزیک سەد ساڵە لەو دەوڵەتەی کە داودئۆغلو بە دەوڵەتی کوردانی دادەنێت کورد قڕدەکرێت، زمانەکەی قەدەغەدەکرێت، کەلتورەکەی بەتورکدەکرێت...
سەد ساڵە کورد لە تورکیا یەک مافی هەیەو هەبووە ئەوەیش گۆڕینی شوناسی کوردبوونی بووە بۆ تورکیبوون... ئاخر ئەتۆ و سوڵتانەکەت کە ئەمڕۆ لەسەر حوکمن نەک، ئەوانەی دوێنێ‌و پێرێ، تا سەر ئێسقان دژایەتی هەموو شتێک دەکەن کە بۆنی کوردی لێبێت جاشکوردەکان نەبن کە تەنانەت بۆنی کوردیشان لێنایەت ئەوە خێرە ئەمڕۆ تورکیا دەکەن بە دەوڵەتی کوردان... کوردان نایانەوێت دەوڵەتی تورکان ببێتە وڵاتیان، ئەو پیرۆزو موبارەکی خۆیان بێت، بەڵکو کوردان وڵاتی خۆیان دەوێت کە ئێوەو سوڵتانەکانتان سەد ساڵە ئەو مافەتان لێزەوتکردون.

No comments:

Post a Comment

 
 
Blogger Templates