توركیا و ده‌وڵه‌تی ئه‌ردوغان به‌رانبه‌ر به‌رخۆدانی ڕۆژئاوا توشی شكه‌ستێكی وا هاتوون كه ئاماده‌ن هه‌موو قوربانیه‌كی له پێناودا بده‌ن به شه‌رتێ شكه‌ست به‌و شۆڕه‌شه ڕزگاریخوازه‌ی كوردان بێنن كه نمونه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوو وه داهاتوێكی ڕون و گه‌شی بۆ كوردان پێیه.
هاتۆته ئه‌و ڕاده‌یه كه ده‌وڵه‌تی تورك ده‌ست بۆ هه‌موو ئاگرێك ده‌بات هه‌رچه‌ند باشیش ده‌زانێت هیچ دوور نییه له ناو ئه‌و ئاگره‌دا ههڵپڕوكێت.
ڕوسیه ئه‌وڕۆ زه‌نگی هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕی ٣ی جیهانی لێدا، ئه‌گه‌ر بێت و توركیا و سعودیه هێز به‌رنه ناو خاكی سوریا.
هه‌ڵكردنی ئه‌و ئاگره كه ڕه‌نگه ببێته هۆی سوتانی هه‌موو مرۆڤایه‌تی، ئه‌ردوغان خه‌ریكه دایدهگریسێنێت، ئه‌و ئاگر ههڵگیرسانهس ته‌نیا بۆ ڕێگری له به‌ره‌وپێش چونی دۆزی كورد و بۆ سه‌ركوت كردنی كوردانه.
له‌و لاوه پ ك ك هه‌موو هه‌وڵێك ئه‌دات بۆوه‌ی ڕۆژئاوای كوردستان بپارێزێت، نمونه‌ی زیندوش ئه‌و به‌رخۆدانه‌ی باكووری كوردستانه، پ ك ك له هه‌ر لایه‌كه‌وه هه‌وڵ ئه‌دات كه ده‌وڵه‌تی داگیركه‌ری توركیا له ڕۆژئاوای كوردستان دوور خاته‌وه‌و به هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت ده‌ستكه‌وته‌كانی له ڕۆژئاوا بپارێزێت،
ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی ئه‌وڕۆ له میدیاكانی تورك دا بڵاو بونه‌ته‌وه بۆنی خوێنیان لێدێت، مه‌ترسیه‌كان گه‌یشتونه‌ته ئاستێكی مه‌ترسیدار.
گه‌لی كورد ئه‌وڕۆ هه‌رچه‌ند له گه‌ڵ یه‌ك ناكۆك و ناڕێك بن به‌ڵام پێویسته وشیار بن و ئه‌گه‌ر بۆ ماوه‌یه‌كی كاتیش بێت پێویسته یه‌كده‌ست و یه‌ك هه‌ڵوێست و پشتیان وه پشتی یه‌ك بده‌ن.
ڕه‌حمه‌ت مه‌ولانپور
No comments:
Post a Comment