میدیای سویسرا: بارزانی موچەی پێ دابینناکرێت و ریفراندۆم بۆ دەوڵەتی کوردی دەکات
رۆژنامەی ٢٠ مینوتەنی سویسری کە پڕخوێنەرترین رۆژنامەی ئەو وڵاتەیە، ئەمڕۆ لە راپۆرتێکدا ئاماژەی بەوەداوە، کە مەسعود بارزانی لە هەوڵی ئەنجامدانی راپرسییە بۆ سەربەخۆیی کوردستان، ئەوەش لە کاتێکدایە خواستی مانەوەی زیاتری هەیە لە سەر کورسییەکەی و موچەی فەرنامبەرانی هەرێمەکەشی پێ دابینناکرێت.

رۆژنامەی ٢٠ مینوتەن لەو راپۆرتەدا رونیکردوەتەوە، مەسعود بارزانی لە پەیامێکدا داوا دەکات کە لە باکوری عێراقدا(هەرێمی کوردستان) راپرسی لە سەر چارەنوسی ئایندەی هەرێمەکە بکرێت، بەڵام ئەو داوایە بەو مانایە نایەت کە دەوڵەت رابگەیەنرێت، بەڵکو تەنها بۆ وەرگرتنی بۆچونی هاوڵاتیانی هەرێمەکەیە دەربارەی ئایندەی خۆیان.
رۆژنامەکە باس لە خواستی مەسعود بارزانی دەکات بۆ مانەوە لە سەر کورسی دەسەڵات و رونیکردوەتەوە، بارزانی کە تەمەنی لە ٦٩ ساڵ تێپەڕیوە، بەڵام خواستی مانەوەی هەیە لە سەر کورسی دەسەڵات و بە هۆی ئەو هێزەی هەیەتی بە ناوی پێشمەرگە، دەیەوێت شەڕی دژی داعش بکات بە بیانو بۆ مانەوە لە سەر کورسییەکەی.
رۆژنامەی ٢٠ مینوتەن باسی لە دواکەوتنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم کردوە، کە ماوەی چەند مانگێکە موچەکانیان دواکەوتوە، هاوکات بارزانی بە بەرپرسیار دەزانێت.
رۆژنامەکە باس لەوەشدەکات، لە کاتێکدا پەکەکە لە شەڕێکی سەختدایە لە گەڵ سوپای تورکیا لە پێناو دامەزراندنی کیانێکی کوردی لە باکوری کوردستان، بەڵام بارزانی لە ئێستادا هاوبەشێکی بەهێزی بازرگانیی نەوتە لە گەڵ تورکیادا.
هەر لەو راپۆرتەدا، باس لە هاوکارییەکانی ولاتانی رۆژئاوا بە تایبەت ئەڵمانیا و ئیتاڵیا بۆ هێزی پێشمەرگە کراوە، هاوکات کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغداش ئاماژەی پێکراوە.
No comments:
Post a Comment