سلێمانی؛ جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی په‌رله‌مان كۆبوه‌وه
جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیا داوای گه‌ڕانه‌وه‌ی دیموكراسی بۆ هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، ده‌بێت بزانرێت داهاتی نه‌وت بۆ كێ ده‌چێت، په‌كخستنی په‌رله‌مانی كوردستانیش به ناڕه‌وا ناوده‌بات و ده‌ڵێت، ده‌بێت سه‌رۆكی هه‌رێمیش بۆ دوو خول له پۆسته‌كه‌یدا بێت.
كلۆدیا ڕۆت جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیاو بالیۆزو ژماره‌یه‌ك له دیپلۆماتكارانی ئه‌و ولاَته، بۆ گه‌یاندنی نیگه‌رانی ولاَته‌كه‌یان له‌باره‌ی قه‌یرانه سیاسی و ئابورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و په‌كخستنی په‌رله‌مان، سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن. دوای كۆبونه‌وه‌شی له‌گه‌ڵ د. یوسف محه‌مه‌د سه‌رۆكی په‌ڕله‌مانی كوردستان و ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنه جیاوازه‌كان، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیا ڕایگه‌یاند، ده‌بێت دیموكراسی بۆ هه‌رێمی كوردستان بگه‌ڕێنرێته‌وه، چونكه شتێكی قبوڵكراو نییه، وه‌زیر له حكومه‌ت ده‌ربكرێت و ڕێگری له سه‌رۆكی په‌رله‌مانیش بۆ چوونه نێو په‌رله‌مان و ته‌نانه‌ت، شاری هه‌ولێریش بكرێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، پێشمه‌رگه‌و مامۆستا پاره‌یان وه‌رنه‌گرتوه، خه‌ڵك له برسا هه‌رێم جێده‌هێڵن و ڕوو له ئه‌وروپا ده‌كه‌ن، چونكه هیچ به‌ره‌وپێشچوونێك به‌دی ناكرێت، بۆیه ده‌بێت بزانرێت ئه‌و نه‌وته‌ی، ده‌فرۆشرێت كێ پاره‌كه‌ی وه‌رده‌گرێت و هه‌موو لایه‌نه‌كان ئاگایان له داهاته‌كه‌ی بێت.
سه‌باره‌ت به پرسی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمیش وتی، ئاشكرایه ئه‌گه‌ر له ده‌ستوردا ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی دوو خول بێت، كه‌واته پێشێلكردنی ده‌ستور قبوڵكراو نییه.
به‌رله سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ لای سه‌رۆكی په‌رله‌مان، كلۆدیا ڕۆت، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیا و ئیگهارد بروس، باڵیۆزی ئه‌ڵمانیا له‌عێراق و ژماره‌یه‌ك له دیپلۆماتكارانی ئه‌و وڵاته، له شاری سلێمانی سه‌ردانی مه‌كۆی سه‌ره‌كیی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانیان كرد و له‌لایه‌ن محه‌مه‌د تۆفیق ڕه‌حیم، رێكخه‌ری ژووری په‌یوه‌ندییه دیبلۆماسییه‌كانی بزوتنه‌وه‌كه و مسته‌فای سه‌یدقادر وه‌زیری پێشمه‌رگه‌وه پێشوازییان لێكرا.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، هه‌ردولا دۆخی ناوچه‌كه و عێراقیان له‌سایه‌ی گۆڕانكارییه‌كان و شه‌ڕی داعشدا تاتوێ كرد.
سه‌باره‌ت به دۆخی هه‌رێمی كوردستانیش كه ئێستا ڕووبه‌ڕووی قه‌یرانی سیاسی و دارایی و ئابووری بوه‌ته‌وه، هه‌ردوولا هاوڕابون له‌سه‌ر پێویستی چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانه‌كان و دۆزینه‌وه‌ی میكانیزمی گونجاو بۆ چاسه‌ری كێشه‌كان و هه‌وڵدان بۆ لێكنزیكبوونه‌وه‌ی لایه‌نه‌كان.
ئه‌ڵمانیا یه‌كێكه له‌و ولاَتانه‌ی هاوكاری هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانه له شه‌ڕی دژ به داعش و سه‌ردانی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئه‌و ولاَته‌ش بۆ هه‌رێمی كوردستان له‌ژێر گوشاری خه‌ڵك و لایه‌نه سیاسیه‌كانی ئه‌ڵمانیاندایه تاكو به‌دواداچون بۆ كێشه‌و قه‌یرانه سیاسی و ئابورییه‌كانی هه‌رێم بكات.
https://www.youtube.com/watch?v=5ENunFXA8Mk

No comments:
Post a Comment