Pages

Ads 468x60px

4 Feb 2016

تەواوی بەرنامەی ڤییەر، لە ڕۆناهی تیڤی، کە چەندین هەواڵ، دۆسیە و ڕیپۆرتاژ دیمانە لە خۆ دەگرێت و بەرێزان، ئاریۆ ، وتەبێژی کۆدار لە چیاکانی کوردستانەوە بەسکایپ و دەلیل جەمال، نوسەر و ڕوناکبیر بەتەلەفۆن له هەڵەبجەوە لەگەڵمان بەشداربوون..



تەواوی بەرنامەی ڤییەر، لە ڕۆناهی تیڤی، کە چەندین هەواڵ، دۆسیە و ڕیپۆرتاژ دیمانە لە خۆ دەگرێت و بەرێزان، ئاریۆ ، وتەبێژی کۆدار لە چیاکانی کوردستانەوە بەسکایپ و دەلیل جەمال، نوسەر و ڕوناکبیر بەتەلەفۆن له هەڵەبجەوە لەگەڵمان بەشداربوون..
مژارەکان..

کۆبوونەوەکانی جنێف 3ی سوسیرا شکستیان هێنا و لەو بارەشەوە ، ستیڤان دەمەستورا نێردەی تایبەتی نەتەوەیەکگرتوەکان بۆ سوریا وشیاری دەدات و دەڵێت:
گفتوگۆكانی جنێف 3 دواین هیوان بۆ سوریا.
جیگری وەزیری دەرەوەی ڕوسیا میخائیل بۆغدانۆڤیش وشیاری لەسەر شکستهیانی جنێڤ 3 دەدا و هاوکات رایگەیاند:
لە 11 ئەم مانگەدا لە شاری میوشنی ئەڵمانیا لەگەڵ نوێنەرانی ڕۆژئاوای کوردستان کۆدەبێتەوە.
لە مۆسکۆی پایتەختی فەدراسیۆنی ڕوسیا، لە 10ی مانگی ئەم مانگەدا، بەفەرمی نوێنەرایەتی خۆسەری ڕۆژئاوای کوردستان دەکرێتەوە.
لە باکوری کوردستان، بەرخودان لە لوتکە دایە و کۆردیناسیۆنی گشتی یەپەسە رایگەیاند:
لە ناوچەکانی سور و هەزەخ، 18 ئەندامی تیمە تایبەتەکانی سەر بە هیزە داگیرکەرەکانی تورک کوژراون و چەندینی دیکەش بریندار بوون.
یەپەسەی رایشگەیاند:
هیچ پەیوەندیەکان بە بریندارەکانی جزیرەوە نەماوە و زۆر رێی تێدەچێت لەلایەن هێزەکانی تورکەوە کۆمەڵکوژرکرابن.
لە سەرتاسەری ڕۆژهەڵاتی کوردستان چالاکی بۆ باکور ئەنجام دەدرێن و لە باشوری کوردستانیش چین و توێژەکان بەردەوامن لە پشتیوانیکردنی باکور و بەرخودانەکەی..
لە باشوری کوردستان حکومەت بڕیاری کەم کردنەوەی موچە دەدات و لایەکانی بۆ ئاسایی کردنەوەی دۆخی پارلەمان و حکومەت لە سلێمانی کۆبوونەو و لە دەریای ئیجەشدا دەیان هاوڵاتی دیکەی باشوری کوردستان خنکان..

No comments:

Post a Comment

 
 
Blogger Templates