كاك نه‌وشيروان كه‌ى مزه‌كه ئه‌تاوێنێته‌وه؟
نوسینی ئومێد میزۆپۆتامی
له‌م هه‌رێمه قه‌يراناويه هيچ ئومێدێك نه‌ماوه لاى هاوڵاتيان و لايان گرانى گۆڕان بۆ چاكردنى ئه‌م دۆخه بۆیه ناكرێت چيتر درێژه به‌و دۆخه بدرێت و بزوتنه‌وه‌ى گۆڕانيش بترسێت له‌كاتێك ئه‌و هـه‌رێمه له سايه‌ى حوكمڕانى ٢٤ساڵه‌دا سه‌رجه‌م جومگه‌كانى بۆگه‌ن بووه نمونه ناشرينه‌كانى كۆمه‌ڵگاشى به‌ره‌و هه‌ڵدێرێكى ترسناك بردوه كۆمه‌ڵگاى فێرى درۆ و دزى و خيانه‌ت و بێمتمانه‌ى وڕه‌شبينى و قومار و ژن كوشتن و خۆكوژى و به‌كه‌م سه‌يركردنى هه‌ژاران و نه‌مانى ئينتيماى نيشتيمانى و سه‌دان كارى نامرۆڤانه كردوه ئه‌م حوكمه‌ته ئه‌يه‌وێت ته‌واوى بنه‌ماكانى مرۆڤايه‌تى له‌ده‌ست بده‌ين ئه‌گه‌ر مرۆڤايه‌تيمان به‌لاوه گرينگه ئه‌بێت ئه‌م حوكمه‌ته بڕوخێنين و گۆڕانيش ترسى خۆى بشكێنێت و سه‌رپه‌رشتى ڕاپه‌ڕين بكات له‌كاتێك دا هيچ بيانويه‌كى داد په‌روه‌رانه و قايل كه‌ر له ده‌ستى گۆڕان دا نه‌ماوه ناتوانێت شۆڕش دژى گه‌نده‌ڵكاران به شه‌ڕى برا كوژى بشوبهێنێت ناتوانێت بڵێت هه‌رێمه‌كه له‌ناو ئه‌چێت له‌كاتێك بنه‌ماكانى مرۆڤايه‌تى له‌ناو چووه له‌و هه‌رێمه ناتوانێت له‌پاش سه‌ركه‌وتنى شۆڕش بڵێت ناتوانم خزمه‌ت گوزاريه زيان پێگه‌يشتوه‌كان به باش‌ترين كوالێت نۆژن بكه‌ممه‌وه چونكه به‌رهه‌مى ڕاپه‌ڕين ملياره‌ها دۆلارى نابه‌رپرسان ئه‌گه‌ڕێنێته‌وه خه‌زێنه‌ى حوكمه‌ت بۆيه كاك نۆشيروان چۆن مۆمه‌كه‌ت داگيرساند به‌و شێوه‌يه‌ش مزه‌كه بتاوێنه‌وه تاخۆت و كاربه‌ده‌ستانى بزوتنه‌وه‌كه‌ت ئه‌و ترسه‌ى لێتان نيشتوه بشكێت و بتوانن به‌و ڕێگايه‌دا بڕۆن كه به گوڵ نه‌ڕازاوه‌ته‌وه بۆتان.
نوسینی ئومێد میزۆپۆتامی
No comments:
Post a Comment