وتارێکی گرنگ ، بەناونیشانی " بۆچى حكومه‌تى هه‌رێم مايه‌پوچ ده‌رچو؟ "، لە پاسەوان بڵاوبۆتەوە ، بە پێنووسی هاوڕێ: موزەفەر هەمزە.بابەتێکی ئەکادیمیی پڕ لە داتایە.
قۆناغى دوه‌م: ئه‌م قۆناغى مايه‌پوچيیه‌ى حكومه‌تى هه‌رێم له‌و رێکەوتەوە ده‌ستىپێكرد كاتێ به‌پێى پلانێكى پێشوه‌خته بۆ مه‌به‌ستى تاريكاندن و دابڕينى داهاتى نه‌وتى خاو زۆربه‌ى ده‌سته‌ڵاته‌كانى وه‌زاره‌تى دارايى بۆ وه‌زاره‌تى سامانه سروشتیيه‌كان قۆرخكرا. كاتێک له دانيشتنێكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زيراندا كه تازه كابينه‌ى هه‌شته‌م پێكهێنرا بو، وه‌زيرى سامانه سروشتيیه‌كان به‌ڵێنيدا كه مانگانه داهاتى نه‌وت به‌پێى ئه‌و بڕه‌يه‌ى كه ده‌ستيانده‌كه‌وێت بداته وه‌زاره‌تى دارايى و ئابوى له‌ڕێی حه‌واڵه‌كردنى مانگانه‌ى پاره‌كه بۆ بانكى كوردستانى نێو ده‌وڵه‌تیى، ئا لێره‌وه بێده‌سته‌ڵاتكردنى وه‌زاره‌تى دارايى و ئابوریى به حزورى وه‌زيره‌كه‌ى گۆڕان به خاڵى سه‌ره‌تا داده‌نرێت.
تەواوی وتارەکە:
تەواوی وتارەکە:
موزه‌فه‌ر هه‌مزه
حكومه‌تى شكستخواردو له حوكمڕانیى خراپ Bad Governanceبه‌دیدێت وحكومه‌تى سه‌ركه‌وتوش له حوكمڕانیى باش Good Governance به‌ده‌ستدێت. خه‌سڵه‌ته‌كانى حكومه‌تى باش ئه‌وه‌يه كه وڵاتيیان له بوارى ئابوریى و به‌رگریى و ماف و دادوه‌ریى... هتد، متمانه‌يان به حكومه‌ته‌كه‌يان هه‌يه. حكومه‌تى باش داهاتويه‌كى رۆشن و گه‌ره‌نتیكراو بۆ گه‌له‌كه‌ى بنياد ده‌نێت، پياوانى ده‌وڵه‌ت به كاره‌كانيان سه‌ريان به‌رزه. به پێچه‌وانه‌وەش حكومه‌تى خراپ گه‌له‌كه‌ى به ده‌م نه‌هامه‌تيیه‌كانى ژيان ده‌تلێنێته‌وه. تاڵانكردنى ماڵى گشتیى و خراپیی ره‌وشى گوزه‌رانى خه‌ڵكه‌كه‌ى و خليسكانى په‌يتاپه‌يتايان بۆ نێو بازنه و سه‌ر هێڵی هه‌ژاریی و داته‌پينى گشت سێكته‌ره ژيارييه‌كانى تر كه كه‌مترين به‌شداریى له ره‌خساندنى هه‌لى كار و بژێویى ژياندا ناكه‌ن,، ده‌بنه ديارترين خه‌سڵه‌ته‌كانى ئه‌و حكومه‌ته. يه‌كێك له نمونه‌ى ئه‌م حكومه‌تانه، حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستانه.
فاكته‌ره‌كان و قۆناغه‌كانى مايه‌پوچبونى حكومه‌تى هه‌رێم:
فاكته‌رى يه‌كه‌م: بودجه‌ى سێبه‌ر له وه‌زاره‌تى دارايى و ئابوریى:
ئه‌گه‌رچى وه‌زاره‌تى داراییی حكومه‌تى هه‌رێم نه‌بۆته ئه‌و سه‌به‌ته‌يه كه گشت داهاته هه‌مه‌چه‌شنه‌كانى هه‌رێمى كوردستانى بێته‌وه ناوى كه ئه‌ويش به‌هۆى دابه‌شبونى سه‌رچاوه‌ى داهاته‌كانه له‌نێوان ئۆليگارشيیه‌كانى دو حيزب كه لايه‌نى كه‌مى دێته‌وه نێو خه‌زينه‌ى حكومه‌ت. له لايه‌كى تره‌وه‌ش بوارى خه‌رجى له لايه‌ن خودى وه‌زاره‌ته‌كه‌وه نادياره، چونكه:
1- له‌و وه‌زاره‌ته بودجه‌ى سێبه‌ر له ساڵانى رابڕدودا له پشتى ئه‌و بودجه‌يه‌ى كه ساڵانه پا‌رله‌مان گفتوگۆ و په‌سندى ده‌كرد به پراكتيك بونى هه‌بووه. واته ئه‌وه‌ى په‌سندكراوه له‌سه‌ر ڕه‌فه‌كانى ئه‌و وه‌زاره‌ته فڕێدراوه و بودجه‌ى سێبه‌ر كارى پێكراوه. ئه‌مه‌ش له‌سه‌ر زارى چه‌ند كاربه‌ده‌ستێكى دارايى ئاماژه پێكراوه كه ئه‌و ليست و خشته‌كارييه‌ى كه ساڵانه وه‌كو بودجه ئاماده ده‌كرا ته‌نها پڕكردنه‌وه‌ى فۆرمه‌كانى GFS * بوه و بۆ رازيكردنى راى گشتیى و ميديا و پا‌رله‌مانى كوردستان بوە، ئه‌گينا له راستيدا شتێك نيیه به ناوى جێبه‌جێكردنى په‌سندكراوى پا‌رله‌مان. ئه‌گه‌ر ره‌وشى وڵاتێك له كۆكردنه‌وه‌ى داهات و له خه‌رجكردندا به‌م شێوه‌يه بوبێت پلان بۆ خه‌رجكردنى بودجه‌كه دانانرێت. باش‌ترين نمونه‌ش په‌راوێزخستنى ژمێره‌ى كۆتاييه كه بريتيه له پوخته‌ى جێبه‌جێكردنى پلانى بودجه‌ى هه‌مان ساڵ كه ئه‌ويش به هه‌مان پێوه‌ر ئه‌وه‌نده‌ى كه ئاماده‌كرابو له ساڵى 2009 تا 2011، وه‌همیى بوه.
2- ئه‌گه‌رچى له بودجه‌ى په‌سندكراوى پارله‌ماندا بڕى خه‌رجى و داهات دياریده‌كرا له‌گه‌ڵ كورتهێنان، به‌ڵام به‌هۆى نه‌بونى ره‌نوسێكى دياريكراو بۆ داهاته‌كانى هه‌رێمى كوردستان و به هۆى بونى بودجه‌ى سێبه‌ر كه نازانرێت له‌ماوه‌ى ساڵێكى داراييدا بڕى خه‌رجیی راسته‌قينه چه‌نده، ده‌گه‌ينه ئه‌و ئه‌نجامه له حكومه‌تى هه‌رێمدا شتێك نيیه و نه‌بوه به ناوى داهاتى راسته‌قينه و خه‌رجیی راسته‌قينه.
فاكته‌رى دوه‌م: به‌تاڵكردنى بانكه‌كان و بێ ده‌سه‌ڵاتكردنى وه‌زاره‌تى دارايى و ئابوریى:
له‌م فاكته‌ره‌دا مايه‌پوچ بونى حكومه‌تى هه‌رێم به دو قۆناغ ده‌ستى بۆ بردرا:
قۆناغى يه‌كه‌م: له كۆتايى 2013 و سه‌ره‌تاى ساڵى 2014 بو كه هێشتا كابينه‌ى هه‌شت پێكنه‌هێنرابو، به به‌تاڵكردنى پاره له بانكه حكوميیه‌كان ده‌ستىپێكرد كه به‌ده‌ر له‌هه‌ر ياسا و رێسايه‌ك و رێنماييه‌كى دارايى ده‌ستى بۆ بردرا و بەم شێوى خواره‌وه:
· بڕى ئه‌و پاره‌يه‌ى له بانكى ناوه‌ندیى لقى هه‌ولێر ده‌ستى لێدراوه و نه‌ماوه كه بانكه ئه‌هليیه‌كان له‌وێدا سپارده‌يان كردبو بريتيه له 4 ترليۆن و 307 مليار و 477 مليۆن دينار.
· بڕى ئه‌و پاره‌يه‌ى له بانكى ناوه‌ندیى لقى سلێمانى ده‌ستى لێدراوه كه بانكه ئه‌هليیه‌كان له‌وێدا سپارده‌يان كردبو بريتيه له 2 ترليۆن و 469 مليار و 450 مليۆن دينار.
· بڕى ئه‌و پاره‌يه‌ى له بانكه بازرگانيیه‌كان ده‌ستى لێدراوه و نه‌ماوه كه بريتيیه له 86 بانكه حكومیى له سه‌رتاسه‌رى هه‌رێمى كوردستان بريتيیه له 3 ترليۆن و 890 ملياردينار.
· سپارده‌ى وڵاتيیان كه له بانكه حكوميیه‌كان داياننابو له ( پاشه‌كه‌وت- سپارده‌ى به‌رده‌وام – ژمێره‌ى ره‌وه‌ن) و ده‌ستى لێدراوه و نه‌ماوه بريتیيه له 2 ترليۆن و 95 مليار دينار.
كۆى گشتیى پاره ده‌ستلێدراوه‌كان كه گوايه وه‌كو قه‌رزه له‌سه‌ر حكومه‌تى هه‌رێم بريتيیه له 12 ترليۆن و 761 مليار 897 مليۆن دينار.
ئه‌م قۆناغه به دزێوترين قۆناغى دارايیى حكومه‌تى هه‌رێم داده‌نرێت چونكه ده‌ستبردرا بۆ يه‌ده‌گ و پاشكه‌وتى خه‌ڵك و بانكه ئه‌هليیه‌كان كه له ره‌هه‌ندى متمانه‌پێكردن پێيه‌وه له‌وێدا سپارده‌يان كردبو.
قۆناغى دوه‌م: ئه‌م قۆناغى مايه‌پوچيیه‌ى حكومه‌تى هه‌رێم له‌و رێکەوتەوە ده‌ستىپێكرد كاتێ به‌پێى پلانێكى پێشوه‌خته بۆ مه‌به‌ستى تاريكاندن و دابڕينى داهاتى نه‌وتى خاو زۆربه‌ى ده‌سته‌ڵاته‌كانى وه‌زاره‌تى دارايى بۆ وه‌زاره‌تى سامانه سروشتیيه‌كان قۆرخكرا. كاتێک له دانيشتنێكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زيراندا كه تازه كابينه‌ى هه‌شته‌م پێكهێنرا بو، وه‌زيرى سامانه سروشتيیه‌كان به‌ڵێنيدا كه مانگانه داهاتى نه‌وت به‌پێى ئه‌و بڕه‌يه‌ى كه ده‌ستيانده‌كه‌وێت بداته وه‌زاره‌تى دارايى و ئابوى له‌ڕێی حه‌واڵه‌كردنى مانگانه‌ى پاره‌كه بۆ بانكى كوردستانى نێو ده‌وڵه‌تیى، ئا لێره‌وه بێده‌سته‌ڵاتكردنى وه‌زاره‌تى دارايى و ئابوریى به حزورى وه‌زيره‌كه‌ى گۆڕان به خاڵى سه‌ره‌تا داده‌نرێت.
ئه‌و هۆكارانه‌ى سه‌ره‌وه به‌شێكى به‌رچاون له كۆى ئه‌و هۆكارانه‌ى كه به‌شدارييان له مايه‌پوچ بونى ئه‌و حكومه‌ته كرد. بۆيه نه‌مانى سيوله له هه‌رێمدا ملكه‌چى ئه‌و تاكه هۆكاره ساده‌يه نه‌بوه كه دابه‌زينى نرخى نه‌وتى خاو به خۆيه‌وه بينى، به‌ڵكو مايه‌پوچ بونى حكومه‌تى هه‌رێم ده‌مێكه به تايبه‌تى له‌دواى ساڵى 2003 وه، ئه‌گه‌ره‌كانى به‌سه‌ر يه‌كدا كه‌ڵه‌كه ده‌بون و به‌ئيزافه‌ى به تاڵكردنى به ئه‌نقه‌ستى بانكه حكومیيه‌كان و بێده‌سته‌ڵاتكردنى وه‌زاره‌تى دارايى و په‌يڕه‌وكردنى بودجه‌ى سێبه‌ر له پشتى بودجه‌ى په‌سندكراوى پا‌رله‌مانى كوردستان، مايه‌پوچيیه‌كه‌ى لێكه‌وته‌وه.
* فۆڕمه‌كانى GFS ئه‌و فۆڕمانه‌ن كه بودجه‌ى به‌كارخستنى تێدا پڕده‌كرێته‌وه و به‌پێى فه‌سڵه‌كان كه حەوت دانه‌ن بۆ هه‌ر دامه‌زراوه‌يه‌كى حكومه‌ت گشت ئه‌و فه‌سڵانه‌ى تێدا تۆمار ده‌كرێت كه ئه‌وانيش بريتين له قه‌ره‌بوى فه‌رمانبه‌ران – كڕينى شمه‌ك و خزمه‌تگوزارى – باربو – به‌خشين – سوده كۆمه‌ڵايه‌تیيه‌كان – خه‌رجيیه‌كانى ديكه - هه‌بوه ناداراييه‌كان (جێگيره‌كان).
جۆرێكى تريش له‌م فۆڕمانه تايبه‌تن به خه‌رجكردن تێيدا ورده‌كارييه‌كانى موچه و كڕينى شمه‌ك و خه‌رجیی ديكه و باربو و به‌خشينى تێدا تۆمار ده‌كرێت.
No comments:
Post a Comment