مەرجی ئەمریکا بۆ ئاوەدانکردنەوەی سوریە چوونە دەرەوەی ئێرانە
▪️ برایان هوک بەرپرسی گرووپی تایبەت بە کاروباری ئیران لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، ڕۆژی شەممە گووتی: چوونەدەروەی ئێران لە سوریە مەرجی هاوکاری ئەمریکایە بۆ ئاوەدانکردنەوەی سوریە.
▪️ بە پێی قسەکانی برایان هوک تا ئەو کاتەی چەکدارانی کۆماری ئیسلامی و میلیشیا هاوپەیمانەکانی ئەو وڵاتە بە تەواوی لە سوریە پاشەکشی نەکەن، ئەمریکا ئامادە نییە هاوکاری سوریە بکات.
▪️ هوک جەختی لەوە کردەوە کە ئەمریکا ئیزن نادات ئەو کارەی کۆماری ئیسلامی لە لوبنان و دەرحەق بەو وڵاتە کردی لە سوریە بیکاتەوە، "هەر بۆیە هاوکارییەکانی خۆمان بۆ ئاوەدانکردنەوەی سوریە ڕادەگڕین و ڕیکاری جۆراوجۆری دیکەشمان بۆ ئەو مەبەستە هەیە".
▪️ پێشتر مایک پەمپئۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە سەفەرێک بۆ ئوردون ڕایگەیاندبوو گەورەترین مەترسی لە ناوچەکەدا داعش و کۆماری ئیسلامی ئێرانن.
▪️ لە درێژەی قسەکانیدا گوتبووی بە چوونەدەرەوەی ئەمریکا لە سوریە یەکگرتوویی ئێمە بۆ ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ هەوڵە تێکدەرانەکانی ئێران لە ناو ناچێت.
No comments:
Post a Comment