Pages

Ads 468x60px

15 Jan 2019

ئاگاداری‌ دێموگرافی مەهاباد لە مەترسی دایە.



ئاگاداری‌
دێموگرافی مەهاباد لە مەترسی دایە.
خەڵکی خۆشەویستی مەهاباد
میدیاکارانی رۆژهەڵاتی کوردستان
حیزب و لایەنە سیاسیەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان
@Xornews1
تکایە ئاگادار بن و بێدەنگەی لێ ڕامەگرن.
مەترسی گەورە خەریکە داوێن گیری شاری مەهاباد دەبێ.


خۆشەویستان!
لە رێی ئەو زانیارییانەی خوارەوە ئاگادارتان دەکەینەوە کە سپای پاسداڕانی مەهاباد و ناوەندە ئەمنییەکان خەریکن دێمۆگرافی مەهاباد دەگۆڕن و تەمایانە ئەو بەڵایەی بەسەر نەغەدە و ورمێی دا هێنایان، بەسەر مەهابادیش بێنن.
بەشێکی زۆر لە زەوییەکانی "مەسکەنی مێهر" بە خۆڕایی دراوە بە خزم و کەسی ئەو بەرپرسانە کە تورکن و خەڵکی پارێزگای تەورێز و شارە تورکەکانی تری ئێرانن.
تەواوی زەوییەکانی پشت بیمارستان کە هی هیلالی ئەحمەری شاری مەهابادە، خەریکن دەیدەن بە تورکەکان
تەعاونی مەسکەنی مێهری ژمارە 2 کە خاوەندارێتی زەوییەکانی خەزایی دەکا، بۆوەی کارەکانی لە رووی یاساییەوە ڕاست بێنێ، پەنای بردووە بۆ قازی پوور، نوێنەری شاری ورمێ و زەوییەکی زۆریش لەو زەویانەی خەزایی بەخشراوە بە معەلیمە تورکەکان.
ئەو زەویانەی خەزایی لکێندراون بە بەشێک لە ناوچەی شاروێرانی مەهاباد و لە ئەگەری بە تورک کردنی ئەو ناوچە و بە هۆی بەربڵاوی شاروێران و لەبار بوونی بۆ گەورە بوونەوەی شار، ئەو ناوچە دەبێ بە تورک و لە ئەگەری بە تورک بوونی ئەو ناوچەش، بەشێک لە سنووری شاروێران لەتەک مەهاباد، دەبێ بە تورک!
لە پشت، پشت تەپی مەهاباد، خەریکن تورک جێگیر دەکەن و بە سەنەد زەوییەکانیشیان، بەنێو دەکەن.
فەرماندەی سپای پاستاڕان و قازییەکانی دادگای شۆڕش لە مەهاباد، چەندین هێکتاریان لە زەوییەکانی، پەیامی نوور، گومرگ و .... کڕیوە و خەریکی فرۆشتنیانن بە غەیرە کوردەکان و هێنانی تورک بۆ شاری مەهاباد.
خۆشەویستان ئەو داتایانە هەمووی ڕاستن بۆ گۆڕینی دێمۆگرافی شاری مەهابادە.
تکایە بە پێی توانا بۆ ئاگادار بوونەوەی زیاتری کۆمەڵانی خەڵکی مەهاباد و دەورووبەری، ئەو ئاگادارییە لای خۆتان کۆپی کەن و بینێرن بۆ هەموو میدیاکارەکان و ماڵپەڕەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان.
وەر گیراوە لە پیجی کاک بەختیار بلوری

No comments:

Post a Comment

 
 
Blogger Templates