مەراسیمى پیرشالیار لە هەورامان بەڕێوە دەچێت
▫️ هەموو ساڵێک و لە چلەى زستاندا مەراسیمى پیرشالیار بەڕێوە دەچێت، هەر بۆیە بڕیار وایە سێ شەممە ٩/١١/٩٧ کاتژمێر ٣ى دوانیوەڕۆ تا ڕۆژئاوابوون، مەراسیمى کڵاوڕۆچنە لە گوندى سەرپیر بەڕێوە بچێت و دواتریش لە سەرپیر و شارى هەورامان مەراسیمى کۆتکۆتە لە سەعات ٨ بۆ ٩ى شەو بەڕێوە دەبرێت.
▫️ بۆ سبەینەکەى واتە چوارشەممە ١٠/١١/٩٧ن لە کاتژمێر ٦ تا ٨ى بەیانى مەراسیمى کڵاوڕۆژنە لە شارى هەورامانى تەخت و گوندەکانى بڵبەر و سلێن و ژیوار بەڕێوە دەچێت و دواى ئەوە لەبەردەم ماڵى پیر چەند ئاژەڵێک دەکرێتە قوربانى. هەمان ڕۆژ و کاتژمێر ٣ى دوانیوەڕۆ دەروێشەکان زکر دەکەن.
▫️ پێنجشەمممە ١١/١١/٩٧ کاتژمێر ٣ى دوانیوەڕۆ زکرى دەروێشەکان و خواردنى تایبەتى لەبەردەم ماڵى پیر دەخورێت و شەوەکەى لە ماڵى پیر دانیشن و زکرى ژنان و پیاوان ئەنجام دەدرێت.
▫️ ڕۆژى هەینى ١٢/١١/٩٧، مەراسیمى تۆبە بە ئامادەبوون لەسەر مەزارى پیران کۆتایی بە جێژنى پیرشالیار دەهێنرێت.
No comments:
Post a Comment