Pages

Ads 468x60px

27 Jan 2019

بەراوردێک لە نێوان هه ڵوێست ولێدوانی






بەراوردێک لە نێوان هه ڵوێست ولێدوانی 
وەزیری دەرەوەی حکومەتی تورکیاو نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەتی کات بەسەرچووی 
هه رێمی کوردستان 

سەبارەت بە ناڕەزایەتیەکانی ناحیەی شیلادزێ.

بەداخەوە خەڵکی هه رێمی کوردستان چاوەڕوانی هه ڵوێستی جدی وکرداری و فەرمی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەتی کات بەسەرچووی هه رێمی کوردستان بوون ، 
لەسەر هێرشی ناڕەوای هێزەکانی داگیرکەری سوپای حکومەتی تورکیابۆ سەر ماڵ وحاڵ و گیان و ڕەزو باغ و گێڵگەکانی هاوڵاتیان سنوری ناحیەی شیلادزێ و قەندیل و ناوچەو دەڤەرەکانی تری هه رێمی کوردستان، 
کە ڕۆژانە فڕۆکەشەڕکەرەکانی تورکیاو هێزەکانیان لەناو خاکی هەرێم بە بیانوی لێدانی گەریلاکانی پەکەکە
خەڵکی سڤیل و هاوڵاتیان و گوند نشینان ئەکەنە ئامانجی هێرشەکانیان و شەهیدیان ئەکەن،
لەجیاتی ئەوەی سەرۆک و کاربەدەستانی حکومەتی تورکیا داوای لێ بووردن لە حکومەتی 
هه رێم و خەڵکی بێ تاوانی ئەو ناوچانە بکەن 
کەچی بەپەلە نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی کات بەسەرچووی حکومەتی بچوکراوەی هه رێمی کوردستان ، پۆزش دەهێنێته وە بۆ حکومەتی تورکیاو داوای لێ بووردن دەکات و بەڵێنی دەست بەجێی لێکۆڵینەوەو بە دواداچوون و بە سزاگەیاندنی خۆپیشاندەرانی 
هه رێمەکەی و سنوری ناحیەیی شیلادزێ دەدات ، 
ئایا ئه مە یە دڵسۆزی و وەفاداری و پارێزگاری لە سەروماڵ و گیانی هاوڵاتیانی هه رێمەکەت؟
بێگومان سەد لەسەدهه ڵوێستەکەت شەخسی ولاوازی و بێ ئینسافی پێوەدیارە و مایەیی شەرمەزاری و نیگەرانیە، 
لەکاتێکدا سوپای تورکیا ڕۆژلە دوایی ڕۆژ هه نگاوەکانی خێراتر ئەکات بەئاڕاسته ی داگیرکردنی خاکی هه رێمی کوردستان و دژوارکردنی ژیان و ژین و ئازادیەکانی خەڵک. 
هیوادارم بەرپرسان و کاربەدەستانی هه رێم و لایەنە سیاسیە کان ، بە بێ ڕەچاوکردنی بەرژەوەندیە شەخسی و حزبیاکانیان هه ڵوێستێکی جدییان ببێت و چی تر بێ دەنگ نەبن و سنورێک بۆ داگیرکاری و هێرشەکانی حکومەتی تورکیا بۆ سەر هاوڵاتیان دابنێن. 
شۆڕش غفور جاف / ڕانیە

No comments:

Post a Comment

 
 
Blogger Templates