پەروین بۆڵدان هاوسەرۆکى گشتى هەدەپە: هەر کەسێک بەرخۆدان بکات، دەگاتە ئامانج. ئێمە سەردەکەوین.
▪️ بۆڵدان، سڵاویشى بۆ له‌یلا گیوڤه‌ن نارد كه ٧٨ ڕۆژە له زیندانی ئامه‌د مانی له خواردن گرتووه و گوتی:
▫️ لێره به‌ڵێن ده‌ده‌ین پێكه‌وه سه‌ربكه‌وین. ئه‌و ئاڵایه‌ی كه له‌یلا گیوڤه‌ن هه‌ڵی داوه ئاڵای هه‌موومانه.
▫️ داواكاریی ئه‌و داواكاریی ئێمه‌یه. به‌ڵێنی ئه‌و به‌ڵێنی ئێمه‌یه.
▫️ هەر شارهوانییەک کە به‌ده‌ستی بهێنین، دەبێتە شاره‌وانیی گه‌ل و له لایه‌ن گه‌له‌وه به‌ڕێوه ده‌برێت.
▫️ له‌و ڕۆژەوهی بێ هەڵبژاردن قەیووم لە کوردستانن، ڕۆژ نییە سووکایەتى بە به‌ها و باوهڕەكانی گه‌لی كورد نەكرێت.
▫️ گه‌له‌كه‌مان پێداگره له‌وه‌ی له هه‌ڵبژاردندا وه‌ڵامی ئاكه‌په دەداتەوە.
▫️ ده‌زانین ئاکەپە ده‌ستیان به فرتوفێڵ كردووه. ناوی ده‌نگده‌ران ده‌سڕنه‌وه و له شوێنی ئه‌وان ناوی ساخته داده‌نێن.
▫️ ئه‌گه‌ر ئاكه‌په سندووقى دەنگدان ببه‌نه ئاسمان و كۆشكەکەیان، گه‌له‌كه‌مان خاوه‌نداره‌تی ده‌نگ و ئیراده‌ی خۆی ده‌كات.
هەدەپە بۆ هەڵبژاردنى شارەوانییەکان بەربژێرەکانى خۆى ناساند
▫️ ئەمڕۆ پێنجشەممە پارتى دیموکراتیکى گەلان (هەدەپە) لە شارى ئامەد و لە مەراسیمێکى جەماوەری، بەربژێرەکانى بۆ ١٢ شارى باکوورى کوردستان لە هەڵبژاردنى شارەوانییەکانى تورکیە ناساند.
▫️ هه‌ده‌په بە چوار زمان بەخێرهاتنى میوانەکانى کرد و بە هەمووانى گوت "هی ئێمه‌یه".
▫️ هەڵبژاردنەى شارەوانییەکانى تورکیا کە لە ڕێکەوتى ٣١/٣/٢٠١٩ بەڕێوە دەچێت واتە ١٢ ڕۆژ دواى نەورۆز، تیایدا هەدەپە لەگەڵ حەوت لایەنی دیکە هاوپەیمانییان پێک هێناوە کە بریتین لە:
ـ پارتى دیموکراتى گەلان (هەدەپە)
ـ بزووتنەوەی ئازادی
ـ پارتی کۆمیونیستی کوردستا
ـ پارتی دیموکراتی کوردستان ـ تورکیا
ـ پلاتفۆرمی دیموکراتی کوردستان
ـ پارتی هەرێمە دیموکراتەکان
ـ پارتی مرۆڤ و ئازادی
ـ کۆمەڵەی شۆڕشگێری دیموکراتی کورد
ـ بزووتنەوەی ئازادی
ـ پارتی کۆمیونیستی کوردستا
ـ پارتی دیموکراتی کوردستان ـ تورکیا
ـ پلاتفۆرمی دیموکراتی کوردستان
ـ پارتی هەرێمە دیموکراتەکان
ـ پارتی مرۆڤ و ئازادی
ـ کۆمەڵەی شۆڕشگێری دیموکراتی کورد
▫️ ئامانج لە دروستکردنى ئەم هاوپەیمانیەتییە "دروستکردنی یەکێتییەکی گشتگیرى کوردە بەرامبەر گوشارەکانی دەسەڵاتی تورکیا".
No comments:
Post a Comment