ئەزمونی کۆماری کوردستان ئاگادارمان دەکاتەوە لە ناسین و جیاوازیەکانی کوردی ئازاد و کوردی کۆیلەکراو
لە کاتێکدا ٧٣هەمین ساڵیادی کۆماری کوردستان یاد دەکەینەوە کە کوردستان لە ناو گەمەیەکی بەرفراوان یاری دەکات، لەم کات و ساتەدا هەم دەرفەتی گەییشتن بە ئامانجەکانی کۆمار و رێڕەوانی ئەو سەردەمە لە بەرچاون و هەمیش مەترسیەکانی ئەم سیناریۆیە خۆفی خۆی لە رەوتی مێژویی دەردەخات. لە کاتی وەبیرهێنانەوەی کۆمار و ئەزمونەکانی، دیسان کورد لە هەمو بەشەکانی کوردستان هەدەفی ڕاستەوخۆی میراتگرانی سەفەوی و عوسمانی دەبنەوە و بە شێوازی جیاواز بۆ قر کردنی سیاسی و فیزیکی کورد و رەوتی ئازادیخوازی لە هیچ پیلانێک سڵ ناکەن. وەک سەردەمی کۆماری کوردستان دەوڵەتانی داگیرکەر بۆ درێژەدان بە سیاسەتی ئاسیمیلاسیون و تواندنەوە لە هەموو دەرفەتەکان کەڵک وەردەگرن، کوردی تەسلیم بوو و کۆیلە و کۆنەپەرەست بە یارمەتیدەر وەردەگرن بۆ درێژەدانی ئەم داگیرکاریانە.
دامەزراندنی كۆماری كوردستان لە شاری مەهاباد هەوڵێكی ئازادیخوازانە بوو بۆ هاتنەدی خۆبەڕێوەبەریەکی ئازاد و پێکهێنانی پێگەیەكی شیاو و دادپەروەرانە و ئازاد بۆ گەلی كورد، ئەم ڕۆژە هاوکاتە لەگەڵ دامەزراندنی کانتۆنەکانی ڕۆژئاوای کوردستان، ئەمەش دەریدەخات گەل خولیای گەییشتن بە ئاواتەکانی و خۆبەڕێوەبەری ئازادە. هەنگاونان بۆ دامەزراندنی کۆماری کوردستان، دوای شەڕی دووەمی جیهانی و تێکچونی باڵانسی سیاسی- نیزامی لە ناوچەکە بوو کە دەرفەتێک خولقا بۆ کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بۆ ئیفادە کردنی ئیرادەی ئازاد، ئەوەش سەلمێندرا کە دەکرێت لەناو بەرداشی زلهێزەكانی ئەو سەردەمەدا و هەبونی هێژمۆنخوازی دەوڵەت-نەتەوەی ئێران پێگەیەك بۆ كورد دروست بكرێت. ڕەوشەکەی ئەو سەردەم دەریخست، گەلی كوردستان ژینگەیەكی لەبار و كراوەیان هەیە بۆ چەسپاندنی دیموكراسی و ئازادی و گرنگیدان بە بەهاکانی ئینسانی. ئێستاش لەكاتێكدا یادی (٧٣)ەمین ساڵیادی دامەزراندنی كۆماری كوردستان بەرز رادەگرین، كە رۆژههلاتی ناوین تووشی قهیرانێکی گهورهی مرۆڤی و پێشێلکاری مافهکانی مرۆڤ بوهتهوه و گهلانی ناوچهکه رووبهڕووی هۆڤانهترین و دڕندانهترین کردهوهکان دهبنهوه له لایهن دەوڵەتان و دەست و پێوەندیەکانیان. دیاردە و کێشهیهکی دستکرد به ناوی داعش که له ناوهندی هێژمۆنخوازەکانەوە ساز کراوە بۆ بهدیهێنان و دهستهبهرکردنی بهرژهوهندیهکانی زلهێزان و داگیرکەرانی کوردستان.
ئەزمونی کۆماری کوردستان ئاگادارمان دەکاتەوە لە ناسین و جیاوازیەکانی کوردی ئازاد و کوردی کۆیلەکراو، و رێگامان نیشان دەدات بۆ ئازادی و گەییشتن بە مافە ڕەواکانمان کە پێویستی بە باوەربەخۆبون هەیە و دۆست و دوژمن باش بناسین و تەحلیلی دروستمان هەبێت لە سەر ئاڵوگۆڕیەکانی جیهان و ناوچەکە و هاوکات پلان و پڕۆژەی تۆکمەمان ئامادە بێت بۆ هەر ئەگەرێک. ئەزمونی کۆماری کورستان گەرای ناسنامەیەكی سیاسی و نەتەوەیی بۆ گەلەكەمان چاندوە، كە پێداگرمان دەكات لەسەر كاركردن بۆ یەکگرتویی و سەقامگیری و یەکسانی و دادپەروەری و دێمۆکڕاسی. یاد و بیری کۆماری کوردستان پیرۆز دەکەین و درێژەدەری ئاواتەکانی کۆماری کوردستانین.
بۆ یادی کۆماری کوردستان لهههرێم ناكرێتهوه؟؟من لێرەدا دوو خاڵی گرنگ دەخەمە پێش چاوی بەڕێزتان لەهۆکاری گرنگی نەدانی حکومەت وحزبەکان بە یادی کۆماری کوردستان لەم هەرێمەی خۆمان..
یەکەمیان/
لایەنەکانی باشوور نایانەوێت جوانییەکانی ئەو کۆمارە بنرخێنن،چونکە هەندێک ڕاستێنەی مێژوویی بەدیار دەکەون کەلەیانزە مانگی تەمەنی کۆماردا ئەنجام دراون و لەحوکمڕانی بیست وحەوت ساڵەی ئەماندا نەبینراون،بۆیە ئەگەر ئەو یادە بکەنەوە ئەوا لەکۆتادا بەشکستی خۆیان دەشکێتەوە..!!
دووەمیان/
لەبەر ئەوەی سیاسەتی هەرێم لەڕێی حزبەکانی دەستەڵاتەوە لەبری پەیوەندی دیبلۆماسی و یاسایی پەیوەندی حزبی و بنەماڵەیی پێشخراوە بۆیە لەترسی کۆماری ئیسلامی ئێران و ڕاگرتنی دڵی ئەوان ئەم یادە فەرامۆش کراوە..
چونکە تاران نایەوێت وەستانەوەی پێشەوا قازی لەبەردەم پەتی سێدارە وەکو سونبلی وەستانەوەی نەتەوەێک بەڕووی داگیرکەردا ،لەلای گەلانی ئێران بەگشتی وخودی نەتەوەی کورد بەتایبەتی پێناسەبکرێت و بناسرێت.!!
بۆیە..
هەموو حزبەکانی باشوور لەهەستی نەتەوەییاندا نەزۆک دەرچوون بەرانبەر بەیادکردنەوەی ڕۆژی دامەزراندنی کۆماری کوردستان کەتەنها تروسکایی بوو بۆ ناساندنی نەتەوەێک لەسەردەمێکی تاریکدا..!!
No comments:
Post a Comment