ئەردۆغان لە دواى بێهیوابوونى لە ئەمریکا، ئەمرۆ گەیشتە ڕوسیە!
▪️ ئەمرۆ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرکۆمارى تورکیا لەگەڵ شاندێکى ئەو وڵاتە گەیشتنە ڕوسیە بۆ ئەوەى چاوى بە ڤلادیمیر پۆتین بکەوێت!
▪️ ئەردۆغان لە فڕۆکەخانەى ئیسن بۆغاى ئەنکەرەوە بەرەو ڕوسیە ڕۆیشت.
▪️ ئەردۆغان لە فڕۆکەخانەى ئیسن بۆغاى ئەنکەرەوە بەرەو ڕوسیە ڕۆیشت.
▪️ مەولوود چاووش ئۆغڵو وەزیرى کاروبارى دەرەوە و فاتێح دونمز وەزیرى وزە و سەرچاوە سرووشتییەکان، خلوسى ئاکار وەزیرى بەرگرى، بەکیر پاکدمیر وەزیرى کشتوکاڵ و دارستان، هاکان فیدان سەرۆکى میت، ئیبراهیم کالین وتەبێژى سەرۆکایەتى کۆمار و فەخرەدین ئاڵتون سەرۆکى ناوەندى پەیوندییەکانى ئەم دامەزراوەیە یاوەرى ئەردۆغان دەکەن.
▪️ ئەمریکا و تورکیە ئەم ماوەیە پەیوەندییان باش نەماوە و لەسەر پرسى سوریە لە ناکۆکیدان.
No comments:
Post a Comment