ئیسرائیل لە سوریە شکستی بە بەرنامە نیزامییەکانی ئێران هێناوە
▪️ بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیری ئیسرائیل ڕۆژی شەممە لە دانیشتنی شاندی دەوڵەتی ئەو وڵاتەدا گووتی: وڵاتەکەی توانیویەتی بەرنامە نیزامییەکانی کۆماری ئیسلامی لە سوریە بوەستێنێ.
▪️ نەتانیاهۆ گووتی هێرشی ئەم دواییەی ئیسرائیل بۆسەر پێگەکانی سوپای پاسداران لە سوریە دەریخست کە ئێمە زیاتر لە هەموو کاتێکی دیکە سوورین لەسەر بەرپەرچدانەوەی ئێران لە سوریە.
▪️ ئەو قسانەی نەتانیاهۆ دوای ئەوە دێت کە گادی ئایزنکۆت سەرۆکی گشتی هێزە نیزامییەکانی ئیسرائیل لە چاوپێکەوین لەگەڵ نیۆیۆرک تایمزدا گووتی: ئیسرائیل تا ئێستا زیاتر لە ٢ هەزار بۆمبی لە پێگەکانی کۆماری ئیسلامی و میلیشیاکانی سەر بەو وڵاتە داوە.
No comments:
Post a Comment