Pages

Ads 468x60px

8 May 2019

هەر ڕۆژەو ئاشکرابوونی درۆیێکەی دیکەی سوپای پاسداران


هەر ڕۆژەو ئاشکرابوونی درۆیێکەی دیکەی سوپای پاسداران
▪️ ئەو دیمەنانەی نیشاندەری سوڕانەوەی فرۆکەی بێفرۆکەوانی سوپای پاسداران لەسەر کەشتی شەڕکەری ئەمریکا بوون درۆ بوون.


▪️ تەلەڤزیۆنی فەڕانسە ٢٤ ڕایگەیاند ئەو دیمەنانەی کە سوپای پاسداران لەمەڕ سوڕانەوەی فرۆکەی بێفرۆکەونی ئەو هێزە لەسەر کەشتیەکی شەڕکەری سوپا بڵاو کردنەوە درووست کراون و ڕاست نین.
▪️ سوپای پاسداران لە دوای ئەوەی لە لایەن ئەمریکاوە خرایە لیستی تیرۆرەوە هۆشداری دابوو کە گەرووی هورمز دەبەستێ و هەروەها دوابەدوای بڕیارەکەی ئەمریکا ڤیدۆیێکی بڵاو کردەوە کە نیشانی دەدات فڕۆکەیەکی بێفرۆکەوانی سوپا لە کەنداوی فارس بەسەر کەشتییە شەڕکەرەکانی ئەمریکادا دەسوڕێتەوە.
▪️ شایانی باسە ئاڤاتودی یەکەمین میدیا بوو کە باسی لە درۆ بوونی ویدیۆکە کرد و ئاشکرای کرد ئەو ویدیۆیە ئی سەردەمی دەسەڵاتدارای باراک ئۆبامایە.

No comments:

Post a Comment

 
 
Blogger Templates