Pages

Ads 468x60px

7 May 2019

بزمیکی خوشە دەزگای دادی کۆماری ئیسلامی بە گژ محەمەد جەواد زەریفدا هەڵشاخا


بزمیکی خوشە دەزگای دادی کۆماری ئیسلامی بە گژ محەمەد جەواد زەریفدا هەڵشاخا


▫️دوای ئەوەی وەزیری دەرەوەی ئێران داوای گۆڕینەوەی زیندانی لە ئەمریکا کرد، دەزگای دادی کۆماری ئیسلامی گووتی سەرنجدان بە سەربەخۆبوونی ئەو دەزگایە نابێ بەرپرسان بە بێ هاوئاهەنگی لەگەڵ دەزگاکە لێدوان بدەن.

▫️غولامحوسێن ئیسماعیلی وتەبێژی دەزگای دادی کۆماری ئیسلامی ڕۆژی سیشەممە ١٧ بانەمەڕ بە کاردانەوە بە لێدوانەکانی ئەم دواییەی محەمەد جەواد زەریف سەبارە بە پێشنیاری گۆڕینەوەی زیندانی گووتی: چاوەڕوانی ئێمە لە هەموو  لایەک ئەوەیە لە پێوەندی لەگەڵ پرسەکانی پێوەندیدار بە دەزگای داد لێدوان نەدەن یاخود هاوئاهەنگی لەگەڵ بکەن.

▫️ئیسماعیلی نائاگادر بوونی خۆی لە پێشنیاری گۆڕینەوەی زیندانی لەگەڵ ئەمریکا دەڕبڕیوە و گوتویەتی: دەزگای داد سەربەخۆیە و کاروباری پێوەندیدار بە زیندانیان لە ئەستۆی ئەو دامەزراوەیە. لە خوولی نوێی وتووێژەکان هیچ دانوستانێک سەبارەت بە گۆڕینەوەی زیندانی نەکراوە و ئاگاداری خوولەکانی پێشوو نیم.

▫️ماوەیەک پێش ئێستا محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران لە سەفەرێکدا بۆ نیۆیۆرک بانگەشەی ئەوەی کردبوو کە شەش مانگ پێش پێشنیاری گۆڕینەوەی زیندانیمان بە ئەمریکا کردووە.

▫️دوای ئەو قسانەی زەریف وتەبێژێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا گووتی ئەگەر ڕژیمی ئێران جدییەتی لەسەر پرسەکانی کونسولی هەیە با شارۆمەندانی بێ تاوانی ئەمریکایی ئازاد بکات.

▫️زەریف لە کاتێکدا پێشنیاری گۆڕینەوەی زیندانی دابوو کە ساڵانی ڕابردوو وەزیری دەرەوەی ئێران هەرجار کە سەبارەت بە بەندکراوان پرسیاری لێدەکرا گووتبووی دەزگای داد لە ئێران سەربەخۆیە.

▫️چەندین ئەمریکایی و شارۆمەندی ئێرانی ئەمریکایی لە لایەن کۆماری ئیسلامی دەستبەسەر کراون. پێشتر و لە کاتی ڕێککەوتنی ناوەکی ئەمریکا و ئێران چەند زیندانیان ئاڵوگۆڕ کردن.

▫️دەوڵەتی ترامپ دەڵێ ئێران ئەو ئەمریکاییانەی بە بارمتە گرتووە.

No comments:

Post a Comment

 
 
Blogger Templates