Pages

Ads 468x60px

5 May 2019

بە هۆی هێرشەکانی ئیسرائیل بەرپرسێکی حەماس کە پارەى لە ئێرانەوە بۆ تیرۆریستەکان دەگواستنەوە کوژرا


بە هۆی هێرشەکانی ئیسرائیل بەرپرسێکی حەماس کە پارەى لە ئێرانەوە بۆ تیرۆریستەکان دەگواستنەوە کوژرا

▫️ یەکێک لە فەرماندەکانی حەماس ڕۆژی یەکشەممە ١٥ بانەمەڕ بە هۆی هێرشی ئاسمانی ئەرتەشی ئیسرائیل لە کاردانەوە بە موشەکهاوێژی فەلەستینییەکان لە لێواری غەزەوە بۆ ناوچەکانی باشوری ئیسرائیل، کوژرا.

▫️ بە پێی ڕاپۆڕتی ڕۆیتەرز ئەرتەشی ئیسرائیل لە ڕاگەیەندراوێکدا گووتی "حامد ئەحمەد عابد خدر" بەرپرسی بەشی گواستنەوەى دراو لە ئێرانەوە بۆ گرووپە چەکدارەکانی غەزە بوو و بە هۆی هێرشێکی ئامانجداری هێزی ئاسمانی ئەو وڵاتە کوژرا. ڕۆیتەرز لە زمان شایەتێکی فەلەستینی دەڵێ "ئەو بەرپرسەی حەماس لە ناو ئۆتۆمبێلەکەیدا بوو کە هێرشی ئاسمانی کرایە سەر". 

No comments:

Post a Comment

 
 
Blogger Templates