Pages

Ads 468x60px

28 May 2019

لوبنان بنکە بۆهێرشکردنەسەر ئیسرائیل ناداتە ئێران


لوبنان بنکە بۆهێرشکردنەسەر ئیسرائیل ناداتە ئێران
▫️بەپێ ڕاپورتی میدیاکان، تاقمێک لە بەرپرسانی دەوڵەتی لوبنان گوتوویانە، لەئەگەری شەڕوپێکدادان لە نێوان ئەمریکا و ئێران، ئەم وڵاتە هیچ بنکەیێک بۆ هێرشکردنەسەر ئیسرائیل، ناداتە حیزبۆڵا نوێنەرەکەی ئێران.
▫️بەپێ ڕاپۆرتی کاتۆلیک (KNA) لەزمانی میدیاکانی ئۆرشەلیم، میشێل عوون، سەرۆکۆماری لوبنان، لەلایەن کەسانێکی ناوبژیوەو بەرپرسانی ئیسرائیلی دڵنیا کردووتەوە.
▫️ئەم میدیایانە بەپێ بەڵگەکانی وێبگای ئینتەرنەتی "ئیندیپێندێنت ئارابیا" گوتوویانە، ماوەیێک لەمەو پێش کۆبوونەگەلێک لە نێوان کاربەدەستانی ئیسرائیلی و لوبنانی لە یوونان و قێبرس، بەڕێوەچووە.
▫️بەپێ ئەم ڕاپۆرتە، سەرۆکۆمار عوون گوتوویە "هاوپەیمانانی حیزبوڵایی ئاگادارمیان کردووتەوە کە ئەم دامەزراوە نایهەوێ هێرش بکاتەسەر ئیسرائیل"
▫️میشێل عوون هەرجۆرە دەستێوەردانی وڵاتەکەی لە کێشەکانی نێوان تاران و واشنتۆن ڕەتدەکاتەوە و گوتوویەتی: لوبنان خوازیاری وتووێژە لەنێوان ئەمریکا و ئێران و شەڕ بە قازانجی هیچ لایەنێک نییە.

No comments:

Post a Comment

 
 
Blogger Templates