Pages

Ads 468x60px

8 May 2019

مایک پەمپئۆ لەوڵامی هەڕەشەکەی ئێران بۆ چوونەدەرەوە لە بەرجام: دوو ساڵە زۆر هەڕەشە دەکەن


مایک پەمپئۆ لەوڵامی هەڕەشەکەی ئێران بۆ چوونەدەرەوە لە بەرجام: دوو ساڵە زۆر هەڕەشە دەکەن
▫️وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە وەڵامی هەواڵنێرێک کە پرسیاری لە چوونەدەرەوەی ئێران لە بەشێک لە ڕێککەوتنە ناوکییەکە کردبوو، گوتی: ئەوان دوو ساڵە زۆر هەڕەشە دەکەن.


▫️وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕۆژی چوارشەممە ۱۷ی بانەمەڕ گوتی: ئەوەی کە مەبەستی ئێمەیە ناچارکردنی ئێرانە بەوەی هەڵسوکەوتەکەی وەک وڵاتێکی ئاسایی بێت. ئێمە ۱۲ مەرجمان بۆ ئەوان داناوە و هەر یەک لەم مەرجانەش ئەو کردەوانە لەبەر دەگرێت کە بۆ هەر وڵاتێک لە دونیا چاوەڕوانی دەکرێت. کەوایە ئەم داواکارییانە تایبەت بە ئێران نییە.
▫️مایک پەمپئۆ گوتیشی: ئێمە دەمانهەوێ لە وڵاتانی دونیا کەمپەینی تێرۆر بەڕێ نەخەن یان پاڵپشتی دامەزراوە تێرۆریستییەکان نەکەن کە بە زیاتر لە ٦۰۰ مووشەک هێرش دەکەنە سەر ئیسرائیل و سامانەی مووشەکی لە یەمەن دانەمەزرێنن. ئەم شتانەشمان لە هەموو وڵاتانی دونیا ئەوێ و ئامانجی ئێمەش ئەوەیە کە ئێران وەکوو وڵاتێکی ئاسایی هەڵسوکەوت بکا.
▫️وەزیری دەرەوەی ئەمریکا گوتیشی: هەرکات ئەم مەرجانەیان قەبووڵ کرد و گەڕانەوە، ئێمەش بەخێرهاتنیان دەکەین. هەروا کە پرێزیدێنت ترامپ گوتوویەتی ئەگەر کاتی گونجاو بۆ دانوستان بگات و دانوستان بەڕێوە بچێت، ئێمەش پێمان خۆشە لە گەڵیان وتووێژ بکەین.

No comments:

Post a Comment

 
 
Blogger Templates