Pages

Ads 468x60px

12 May 2019

سولەیمانیی تیرۆریست بە پەلە گەیشتە عێراق


سولەیمانیی تیرۆریست بە پەلە گەیشتە عێراق
▫️ بە پێی زانیاری هەندێک لە میدیاکانی ئەمریکا، حەوتووی ڕابڕدوو دوای ئەوەی ڕێکخراوی ئیتلاعاتی ئەمریکا ترامپی لەوە ئاگادار کردەوە ڕژیمی ئێران فەرمانی بە ملشیاکانی خۆی داوە هێزەکانی ئەمریکا بە ئامانج بگرن، سەرکۆماری ئەمریکا هێزی نوێی بۆ پشتیوانی لە هێزەکانی دیکەی ڕەوانەی کەنداوی فارس کرد.

▫️ دیداری چەند ڕۆژەی قاسم سولەیمانی فەرماندەی هێزی قودسی سوپا لە عێراق بۆ بەهێزکردنی گومانەکانی ئەمریکا ئەنجام دراوە. ئەوە لە کاتێکدایە ئەو هەواڵە هەتا ڕۆژی شەممە بڵاو نەکراوەتەوە.
▫️ دیمەنە نوێیەکانی قاسم سولەیمانی کە لە لایەن ئەمریکا وەک تیرۆریست ناسێنراوە لەگەڵ ئەبوو مەهدی موهەندیس یەکێک لە فەرماندەکانی حەشدی شەعبی و شبل ئەلزەیدی فەرماندەی تیپی گوردانەکانی ئیمام عەلی کە ئەمریکا وەک یەکێک لە فەرماندەکانی گرووپە تیرۆریستییەکان لە لیستی تیرۆری وەزارەتی دەرەوەی داناوە، بڵاو بوونەوە.

No comments:

Post a Comment

 
 
Blogger Templates