Pages

Ads 468x60px

12 May 2019

عەشیرەتەکانی عێراق: کۆماری ئیسلامی بۆ هێرشکردنە سەر بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا موشەکی بالستیکی جێگیر کردووە.


عەشیرەتەکانی عێراق: کۆماری ئیسلامی بۆ هێرشکردنە سەر بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا موشەکی بالستیکی جێگیر کردووە.


▫️ بەپێ هەواڵدەری ئەلعەرەبییە؛ تاقمێک لە عەشیرەتەکانی عێراق ئاشکرایان کردووتەوە کە ئێران لەناوچەی ژێر دەسەڵاتی حەشدی شەعبی، مووشەکی بالستیکی بۆ هێرشکردنەسەر ئەمریکا جێگیر کردووە کە ئەگەر ئەمریکا هێرش بکاتە سەر کۆماری ئیسلامی پێ دەچێ ئەم ناوچانە لەلایەن ئەمریکاوە بوردمان بکرێت.
▫️ هەندێ لە عەشیرەتەکانی عێراق هۆشدارییان داوەتە ئەندامانی خۆیان کە لە نزیکی بنکەکانی حەشدیشەعبی هاتووچوو نەکەن، لەبەر ئەوەی کۆماری ئیسلامی لەم بنکانە مووشەکی بالستیکی جێگیر کردووە و ڕەنگە واشنتۆن وەک مەترسییەک بۆ سەر بەرژەوەندی خۆی چاو لەم ناوچانە بکا.
▫️ ئەم عەشیرەتانە هەروەها خەبەر لەو زیندانانە ئەدەن کە لەژێر دەسەڵاتی گرووپەکانی سەر بە ئێرانن و ئەگەر ئەمریکا هێرش بکاتە سەر ئەم ناوچانە ڕەنگە وەکوو قەڵغانێکی مرۆیی کەڵکی لێوەربگیردرێت.

No comments:

Post a Comment

 
 
Blogger Templates