Pages

Ads 468x60px

28 May 2019

گۆڵف نیوز: زەریف، پێشنیارەکەت کڕیاری نییە


گۆڵف نیوز: زەریف، پێشنیارەکەت کڕیاری نییە
▫️ ڕۆژنامەی گۆڵف نیوز لە وەڵامی پێشنیاری وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی لەمەڕ پەیمانی ناوچەیی "هێرشنەکردنە سەریەکتری وڵاتان" نووسی: سپاس ئاغای زەریف، پێشنیاری ڕژیمی ئێران قەبوڵ ناکرێت.
▫️ گۆڵف نیوز: ئەگەری هەیە زەریف وای بیر کردبێتەوە وڵاتانی ناوچە ئەوەندە ساکارن کە دوای دەیان دەسڕێژی ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆی ڕژیمی ئێران بۆ وڵاتانی ناوچە، باوەڕ بە نییەتی خێرخوازانەکانی ئێران دەکەن.
▫️ لە درێژەدا نووسیویەتی: ڕژیمی تاران کە ئێستا لە ژێر هەرەشەی ئەمریکادایە، ڕووی هێناوەتە دراوسێکانی بۆ ئەوەی ڕزگاری بکەن. ئەو کارەی دەبێ زەریف بیکات ئەوەیە کە چاوێک لە دەوروبەری وڵاتانی عەرەبی بکات و شوێنپێی دەستێوەردانەکانی لە هەموو جێگەیەک ببینێت.

No comments:

Post a Comment

 
 
Blogger Templates