Pages

Ads 468x60px

12 May 2019

ئەمریکا لە عێراقەوە هێرشى زەمینى دەکاتە سەر ئێران


ئەمریکا لە عێراقەوە هێرشى زەمینى دەکاتە سەر ئێران
▫️ سەرکردەیەکی هۆزە عەرەبیەکانى پارێزگای نەینەوا ئاشکراى دەکات "کۆماری ئیسلامی ئێران، مووشەکی بالیستى ڕادەستى ملشیاکانى حەشدی شەعبی کردووە، بۆ ئەوەى سەربازگەو سەربازەکانى ئەمەریکا بکەنە ئامانج".
▫️ مەزاحم حەویت، گوتەبێژى هۆزە عەرەبییەکانى ناوچە جێناکۆکەکانى عێراق لە لێدوانێکیدا بەتۆڕى میدیایی ئاڤاتودەى رایگەیاندووە "زانیاریی ورد و پشتڕاومان پێگەیشتووە، بەوەى ئێران ئەو چەکانەى بە ملشیاکانى حەشدی شەعبی داوە".
▫️ روونیشی کردەوە "ئەو مووشەکانەش بالیستى و ستراتیژین". گووتیشى "ئێمە هۆشدارییمان داوەتە ڕۆڵەى هۆزە عەرەبییەکان لە بارەگاو شوێنى گرووپەکانى ملشیاکان دوور بکەنەوە، چونکە زانیارییمان هەیە لەلایەن ئەمەریکییەکانەوە دەکرێنە ئامانج".

No comments:

Post a Comment

 
 
Blogger Templates