Pages

Ads 468x60px

8 Aug 2021

ناهید کەمانگەر چارەنووسی لە کانوونی ئیسلاح و تەربییەتی سنە، ناڕوونە

 


ناهید کەمانگەر چارەنووسی لە کانوونی ئیسلاح و تەربییەتی سنە، ناڕوونە

ناهید کەمانگەر چارەنووسی لە کانوونی ئیسلاح و تەربییەتی سنە، ناڕوونە


▪️ناهید کەمانگەر، هاووڵاتییەکی خەڵکی کامیاران پاش تێپەڕبوونی زیاتر لە ١ مانگ لە دەسبەسەرکرانی، هەروا لە گرتنگەدایە و چارەنووسی لە کانوونی ئیسلاح و تەبییەتی سنە ناڕوونە.


▪️بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ناهید کەمانگەر، لە ماوەی دەسبەسەرکرانیدا، لە چاوپێکەوتن و دەسپێڕاگەیشتن بە پارێزەر بێبەری کراوە و هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە هەتا ئێستا هۆکارێکی ڕوونیان بۆ دەسبەسەرکردنی ناوبراو ڕانەگەیاندووە.


▪️ئەو سەرچاوە ئاگادارە هەروەها وتوویەتی: "سەرەڕای سەردانە یەک لەداوی یەکەکانی بنەماڵەی ئەو هاووڵاتییە بۆ ناوەندە قەزاییەکان و ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە، بەرپرسانی قەزایی و هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە ڕایانگەیاندووە کە لێپرسینەوەی ناهید کەمانگەر کۆتایی پێ‌نەهاتووە و بۆ تەواوکردنی لێکۆڵینەوەی دۆسیەکەی، ناوبراو لە گرتنگە دەمێنێتەوە".


▪️ئەو سەرچاوە ئەوەشی خستە ڕوو کە ناهید کەمانگەر لە ماوەی دەسبەسەرکرانیدا سێ جار پەیوەندییەکی کورتی تەلەفۆنیی لەگەڵ بنەماڵەی هەبووە.


▪️ڕۆژی دووشەممە ١٤ی پووشپەڕ، ئەو هاووڵاتییە پاش بانگهێشتکردنی بۆ ناوەندیی هەواڵی ئیدارەی ئیتلاعاتی کامیاران دەسبەسەر کرا و پاش رەتکردنەوەی داواکاریی هاوکاری لەگەڵ هێزە ئەمنییەتییەکان بۆ وەرگرتنی دانپێدانانی تێلێڤیزیۆنی دژی باوکی، حوسێن کەمانگەر، پاش مانەوەی بە شێوەی کاتی لە گرتنگە، دواتر ڕەوانەی کانوونی ئیسلاح و تەربییەتی سنە کراوە.


▪️مانگی خاکەلێوەی ئەمساڵ، حوسێن کەمانگەر، زیندانیی سیاسیی کوردی خەڵکی کامیاران، لەلایەن لقی ١ی دادگای ئینقلابی سنە بە سەرۆکایەتی دادوەر "سەعیدی"، بە تۆمەتی "بەغی لە ڕێگای ئەندامبوون لە یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی حکوومەتی ئێران"، بە ١٥ ساڵ زیندان مەحکووم کرا و پاش ناڕەزایەتی دەربڕینی پارێزەری حوسێن کەمانگەر، دۆسیەی ناوبراو بۆ پیداچوونەوە ڕەوانەی دیوانی باڵای وڵات کراوەتەوە.


▪️هەروەها ڕاشد مونتەزێری، هاوسەری ناهید کەمانگەر، رۆژی سێشەممە ٧ی بانەمەڕ، بۆ جێبەجێکردنی حوکمەکەی ڕەوانەی زیندانی کامیاران کراوە.


▪️ناوبراو مانگی ڕێبەندانی ٩٩، لەلایەن لقی ١ی دادگای ئینقلابی سنە بە سەرۆکایەتی دادوەر "سەعیدی" بە تۆمەتی "ئەندامبوون و هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی حکوومەتی ئێران"، بە ٥ ساڵ زیندانی هەڵپەسێردراو و ٢ ساڵ زیندانی تەعزیری بە هەژمارکردنی ڕۆژانی پێشووی دەسبەسەرییەکەی، مەحکووم کرابوو.

No comments:

Post a Comment

 
 
Blogger Templates