Pages

Ads 468x60px

28 Aug 2021

نیۆیۆرک تایمز: ئیسرائیل درێژە بە هێرشە نهێنییەکانی خوی بەدژی بەرنامەی ناوەکیی ئێران‌ دەدا

 


نیۆیۆرک تایمز: ئیسرائیل درێژە بە هێرشە نهێنییەکانی خوی بەدژی بەرنامەی ناوەکیی ئێران‌ دەدا

نیۆیۆرک تایمز: ئیسرائیل درێژە بە هێرشە نهێنییەکانی خوی بەدژی بەرنامەی ناوەکیی ئێران‌ دەدا


▪️نەفتالی بێنێت دەڵێت: ئیسرائیل درێژە بە هێرشە شاراوەکانی خوی بەدژی بەرنامەی ناوەکیی ئێران دەدا و هەموو هەوڵێکی خۆی دەدا کە ئەمریکا نەگەڕێتەوە بۆ ڕێککەوتنی ناوەکیی لەگەڵ ڕێژیمی ئێران.


▪️ڕۆژنامەی” نیۆیۆرک تایمز” لە ڕاپۆرتێکدا ڕۆژی سێشەممە ٢ی خەرمانانی ١٤٠٠ی هەتاوی، لە زاری نەفتالی بێنێت، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیلەوە ڕایگەیاندوە کە ئیسرائیل ئیستراتیژییەکی نوێی بۆ ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ بەرنامەی ناوەکیی ڕێژیمی ئێران بە ئەمریکا پێشنیار کردووە و هیوادارە بتوانێ بە هاوکاریی ئەمریکا، کۆتایی بە بەرنامەی ناوەکیی ئێران بهێنێت.


▪️هەر لەم پێوەندییەدا “ئۆفێرجێندێلمان” وتەبێژی دەفتەری سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاندووە کە سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل تەنیا بە مەبەستی پێشکەشکردنی پڕۆژە و ئیستراتیژییەکی نوێ بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی بەرنامەی ناوەکیی ڕێژیمی ئێران سەردانی ئەمریکای کردووە و بڕیار وایە کە لەگەڵ سەرۆککۆماری ئەمریکا “جۆ بایدێن”، وەزیری دەروەی ئەمریکا “ئانتۆنی بلینکێن” و هەروەها وەزیری بەرگریی ئەمریکا ” لوید ئاستین” چاوپێکەوتنی هەبێ.


▪️لە لایەکی دیکەوە جێن ساکی، وتەبێژی دەوڵەتی ئەمریکا چوارشەممەی ڕابردوو ڕایگەیاندبوو کە سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل و سەرۆککۆماری ئەمریکا لە کۆشکی سپی لەهەمبەر پرسی ئاسایشی ناوچەکە و جیهان و بەتایبەتی بەرنامەی ناوەکیی ڕێژیمی ئێران کۆ دەبنەوە.

No comments:

Post a Comment

 
 
Blogger Templates