Pages

Ads 468x60px

5 Aug 2021

ئەمنستی داوای کاردانەوەی جیهانی دژی سێدارەدانی مرۆڤەکان لە ئێران دەکات

 


ئەمنستی داوای کاردانەوەی جیهانی دژی سێدارەدانی مرۆڤەکان لە ئێران دەکات


🔹ئەمڕۆ ڕێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی-ئەمستی ئینتەرناشناڵ،لە ڕاگەیاندراوێکدا، سەبارەت بە بەشداری کردنی سەرکردەکانی جیهان لە ڕێوڕەسمی سوێندخواردن و دەستبەکار بوونی  ئیبراهیم ڕەئیسی وەک سەرۆک کۆماری نۆی ئێران کاردانەوەی نیشان داوە.


🔹ئەمنستی داوا لە ڕای گشتی لە ئاستی جیهاندا دەکات کە لە بەرانبەر سیاسەتی لە سێدارەدانی مرۆڤەکان لە ئێران کاردانەوەیان هەبێت و داواش لە ئینریکە مۆرا نوێنەری یەکێیتی ئەوروپا کە بەشداری مەراسیمەکەی رەئیسی کردوە، بکەن دژی پارێزبەندیی دەسەڵاتدارانی ئێران و کردەوە دژە مرۆڤانەکانیان، لەوانە لەسێدارەدان، بێسەروشوێنکردنی زۆرەملێی و ئەشکەنجەدان بوەستنەوە.


🔹ئەمنستی دواش لە سەرکردەکانی جیهان کردووە کە ئەنجومەنی مافەکانی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان پابەند بکەن بۆ کوتایی هێنان بە کوشتنی مرۆڤەکان لە لایەن رژێمی ئێرانەوە و هەروەها هەوڵ بۆ دابین کردنی دادپەروەریی و وەڵامدانەوەی قوربانیان و خانەوادەکانی تاوانەکانی دەسەڵاتدارانی ئێران بدەن

No comments:

Post a Comment

 
 
Blogger Templates