Pages

Ads 468x60px

28 Aug 2021

🔹بەکرێگیراوانی دەوڵەتی تورکیا، لەژێر چاودێری سوپای ئەو وڵاتە، دارستانەکانی داوێنی چیای چەلێنمێژا لە شرناخی باکووری کوردستان دەبڕن.


بەکرێگیراوانی دەوڵەتی تورکیا دارستانەکانی  چیای چەلێنمێژای شرناخ تاڵان دەکەن

🔹بەکرێگیراوانی دەوڵەتی تورکیا، لەژێر چاودێری سوپای ئەو وڵاتە، دارستانەکانی داوێنی چیای چەلێنمێژا لە شرناخی باکووری کوردستان دەبڕن.


🔹بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی فورات، ئەو چیایە، لە لایەکەوە دەسووتێندرێت و لەلایەکی دیکەشەوە دارەکانی دەبڕدرێن و دەبرێن بۆ شارۆچکەی سێگرکێ.


🔹بە گوێرەی هەواڵەکە، ڕۆژانە چەندین تۆن دار دەبڕدرێن و بە تراکتۆر دەیگوازنەوە بۆ ناوچەی کانی سارکێ و لەوێشەوە بە کامیۆن دەیبەنە دەرەوەی شار و دەیفرۆشن.


🔹بەپێی زانیارییەکان ماوەی ١٥ ڕۆژە، بە بەشداریی نزیکەی ٥٠ بەکڕێگیراو، لە ڕۆژێکدا ١٥٠ تۆن دار لەو چیایە دەبڕدرێت. 

No comments:

Post a Comment

 
 
Blogger Templates