Pages

Ads 468x60px

5 Aug 2021

ڕێکخراوەی لێبوردنی نێونەتەوەیی،وێرای دەربڕینی نیگرانی لە سەرکوتی خۆپێشاندەران لە هەرێمی ئەحۆواز لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە،ژمارەی کوژراوەکان ٨ کەس ڕادەگەینێت.



ڕێکخراوەی لێبوردنی نێونەتەوەیی،وێرای دەربڕینی نیگرانی لە سەرکوتی خۆپێشاندەران لە هەرێمی ئەحۆواز لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە،ژمارەی کوژراوەکان ٨ کەس ڕادەگەینێت.


🔹لە ڕاپۆرتەکەی ئەمنستی ئیترناشناڵدا هاتووە: هێزە ئەمنییەکانی  ئێران لە دژی خۆپیشاندەرانی چەکی جەنگی و تاپڕی ساچمەیی بکار دێنن و جیا لە کوشتنی هەشت خۆپیشاندەر دەیان کەسی دیکەشیان بریندار کردووە.بەشێک لە بریندارەکان لە ترسی دەستگیر کردن ناوێران سەردانی نەخۆشخانەکان بکەن.


🔹هەروەها هێزە ئەمنییەکان چەندین کەس لە بریندارەکانیان لەناو نەخۆشخانەکان بە برینداری ڕفاندووە .


🔹ئەمنستی ئاماژە بە پچرانی هێڵی ئینتەرنێت لەو شارانە دەکات کە خۆپیشاندان تێاندار بەرێوە دەچێت و دەلێت؛ توندوتیژیی هێزەکانی دەسەڵات دژی خۆپیشاندەرانی جێی نیبگەرانییە و لە هەڵسوکەوتی ئەو هێزانە لە خۆپیشاندانەکانی زستانی ٢٠١٩ دەچێت، کە تێدا سەدان خۆپیشاندەریان کوشت و هێشتاش هیچ کەس لەسەر ئەو کوشتارەدا دادگایی نەکراوە.


🔹ماوەی هەشت شەوە لە زۆربەی شارەکانی هەرێمی ئەحواز دژی دەسەڵاتی ئێران،خەڵک لە سەر شەقامەکانن و خۆپیشاندانەکان چندین شار ی پارێزگاکانی دیکەی گرتووەتەوە. 

No comments:

Post a Comment

 
 
Blogger Templates