Pages

Ads 468x60px

28 Aug 2021

له‌كاتێك ئاو و نان و كار و حه‌یات له‌ هه‌رێم نیه‌

 





له‌كاتێك ئاو و نان و  كار و حه‌یات له‌ هه‌رێم نیه‌

گه‌نج نه‌مان له‌ وڵات هه‌مویان رووله‌ ده‌روه‌ ده‌كه‌ن

بیست و پێنج ساڵ بەسەر کارەساتی ٣١ ئاب دا تێپەڕی. لە رۆژی ٣١ ئابی ساڵی ١٩٩٦ چەکدارانی پەدەکە بە سواری دەبابەکانی ڕژیمی دژە کورد بەعسی عیراق بە سەرکردەیی سەدام حوسەین شاری هەولێریان داگیر کرد. ئەو ڕۆژە وەک رۆژی ڕەش لە مێژووی کورداندا تۆمار کراوە.

سه‌یری كه‌ن حكومه‌ته‌كه‌مان به‌م هه‌موو ته‌جهیزات و سه‌رمایه‌ی ئیملاق خه‌ریكی چ پڕۆژه‌یه‌كه‌؟

باشه‌ بۆچی  بۆ ئه‌م بنه‌ماڵه‌یه‌ هیچ شتێك له‌ خزمه‌تی تركی داگیركه‌ر گرنگتر نیه‌؟

(مێژوو وەک خۆی): ھەڵاتنی یەکێتی و تەماتە بارانکردنی ڕەتڵە سەیارەکانی مەسعود بارزانی لە ڕەحیماوەی کەرکوک...


دوای ڕاپەڕینە بێ پاساوە چاولێکەریەکەی خەڵکی جنوبی عێراق و ئەو ھەڵبژاردنە لەگۆترە بێ ئیحصاییە عەنتیکەی پارتی و یەکێتی. بەحیسابی خۆیان فێڵ لەدونیای ڕۆژاوا دەکەن پێیان ڕادەگەیەنن لەدوای بەعس چەند دیموکراتین.
ئیتر ئەوە بوو پارتی لەسەدا پەنجاو یەک و یەکێتی و ئەوانی دیش لەسەدا ٤٩ی دەنگەکانیان ھێنا دوای ئەوەی حاکم ئەمیر حەوێزی جیڕەیبەقەڵەمی ناگەھان دانا و ئیعلانی ئەو نەتیجەی کرد. ئیتر لەژێر فشاری توندی ڕاستەوخۆی جەلال تاڵەبانی دوای ئەوەی سەعاتێک مەسعودبارزانی لەژوورێ نا بەزۆر فیفتی ففتیەکەی پێ قبول کرد کەھەتا ئێستا باجی ناسەقامگیریەکەی کوردستانی پێ دەدەینەوە.
ئەویش ئەو دەمەی بوو کەزانی کڵاویان لەسەر نابوو دەنگی ھەموو جاش و بەعسی و بگرە ھەولێریە تورکمان و مەسیحیەکانیشی لۆخۆیبردبوو پارتی. کەھەموو ئەوانە لەترسان و لە ڕقی تۆڵە لێنەسندنەوەی خەیانەتەکانی ڕابردوویان بەدەستی یەکێتیەکان.
ئیتر ھەر ئەو لۆژ بوونەوەی یەکێتی بوو کە دۆڕانی یەکەم ھەڵبژاردنی یەکێتی مامۆستایانیشی لێکەوتەوە لەبەرامبەر پارتی و پاساویئەرسەلان باییزیش ئەوھا بوو لەبارەگایەکەی لە خانووی ئەمین عامەکان.
گوایە (لۆ چما مامۆستا بەچ تێگەیشتینە! زۆری بەعسی بوونە)!
دوای ئەوەی زنجیرە شەڕێکی پێش وەختەی سی و یەکی ئابی لێکەوتەوە و مەسعود بارزانی زانی پێشمەرگە تەقلیدیەکانی پارتی و ئاوارەچەکدارە زووەکانی کەپێشتر لەلایەن یەکێتیەکان چاوترسێن کرابوون ھی دەستوەکەری نین.
دوایێ ئاوەژۆ بۆووە ئەوجارەیان پێشمەرگەی یەکێتی زەندەقی لەزێرەڤانی چووبوو!
 ئیتر لەوێ پەردەی شەرمی تێ دڕا و لەو سەدەی تازەی بیستەم بۆ یەکەم جار بوو ھێزێک پەنا بباتەوە بەر دووژمنێکی باوە کوشتەی خۆیکەدەستی بەخوێنی سێ براو چەندان ھەزار تاکی عەشیرەتەکەی خۆی و قوربانی سەدان ھەزار کوردی نەتەوەکەی لەبەر چاوی نەگرت وبەپاساوی ناواقیعی بێ ھیچ حیساب کردنێکی مێژوو بەپاساوی بێ بنەما پەنای بردە بەر حیزبی بەعس و خودی صەدام حوسێن. ئیتر لەوێبیل کلینتۆنیش واقی ووڕما و داستانێکی تری سەرکەوتنیشیان لەبۆ صەدام خستە سەر سەرکەوتنەکانی تریان بەسەر گەلەکەمان بەناوی(آبالمتوكل).
دوای ئەوەی چێشتانگاوەکەی ٣١ی ئاب بارەگاکەی کۆسرەت ڕەسوول پەیوەندیان بەھێزی تەحالوف کردبوو لەزاخۆ لەمەترسی ھێرشیجەیشی عێراقی ئاگاداریان کردبوونەوە کە خەتی ٣٦یان بەزاندیە لەھەولێرێ.
گۆتبوەیان بەیاناتی خەریتەی سەرعاردیمان بدەنی کە بزانین دەبابە (T72) وەکانی عێراقی لەکوێن و ئەنگۆش لەکوێن تا بۆردومانیان بکەن.
ببووە نوکتە گۆتبوویان خەریتەی لۆ چیە ھیوان دەبابەیە و ھی ئێمەش لاندکرۆزە!
لەھەولێرێش ئەیلولی وا ھەبوو لەماڵێ نەھاتبووە دەر نەبادا دەبابە و حەڕەس جمھوری بەچاوی خۆی ببینی دوایێ سوێندەکەی لێ بکەوێکەساڵانەک دەبوو دەیانگۆت دەبابە نەھاتیتە ھەولێرێ.
تا بەناو نووسەرە ئاوارەکان ھاتن و پەردەی شەرمیان دڕی و گۆتیان ٣١ی ئاب شانازیە!
لێرە یەکێتی ھەر ئەوەندەی پێڕاگەیشت یەک ڕکێب ھەتا سەیران بەن و کێلێ و نۆکانێ گیر نەبێ.
حەمەی حاجی مەحمودی دەگێڕتەوە ئەو دەمەی لەکێلێ بەسەر دەکەوتن قونجیرکە یان پەلە بەردەکی کەوتبووە ناو پێڵاوەکەی لەبەر بێ وورەیچەکدار و خەڵک نەیدەتوانی خۆی کووڕ بکاتەوە پێڵاوەکەی دابوەشێنی چونکە لەگەڵ ھەر تەقەیەکی پارتی سەدان کەس خۆی بەعاردیوەدەنا.
قادر عەزیزیش ووتە بەناوبانگەکەی دا کەووتی پەرلەمان بوەیتە گەراجی دەبابان.
جەبار فەرمانیش دوای ئەوەی ئەو ھەموو تەلیسە پارەی بردبووی، لەبناری قەندیلی ھیچیانی پێ دەرناچێ. پارەکانیان سووتاندبوو نەبادابۆکەسێ خێری بداتەوە!
لەولا ڕا پارتی بە چ خێراییەک چوو بەھەمان خێرایی و زیاتریش وەک گاڕانێ سەر بەرە و خوار بۆوە. دوای ئەوەی مەفرەزەکەی کۆسرەتڕەسوولی گەیشتبووە ناو ئیزاعەی گەلی کوردستانی شاری سلێمانی کەپارتی کردبوویە دەنگی کوردستان ئەوان ھێشتا ھانی خەڵک وپێشمەرگەی خۆیانیان دەدا کەبەرگری بکەن!
ئەوە بوو ئەودەم مەسعود بارزانی بۆ سەرکەوتنەکانی لە سلێمانی بوو. ھەر ئەوەندە پێ ڕاگەیشت لەتاسلووجەی ڕێڕەوی سەیارەکانیان بگۆڕنڕووە و کەرکوکێ و ناو حیزبی بەعس. ئەوەی تریش لەبەرزاییەکانی دوکان لەژێر قیادەی تەحسین شاوێس خەریکی بەرلێ گرتنی ھێزەکانیکۆسرەت ڕەسولی بوو. ھەتا بەتۆپەکی سەد و شەش کۆتایی پێ ھات و لەوێوە ھەتا دێگەڵەی گیر نەبوون. ئەو سنوورەی دووژمن لۆی دیاریکردبوون پاش ئەوەی سەلماندیان شەڕی جەلالی و مەلایی لە شێست و چوارەوە ھێشتا تەواو نەبووە.

حیزبی بەعس وا عادەتی بوو ئەگەر پاکێتێکی نەدەیە ئەو شقارتەیەکت ناداتێ

پێش وەختە ھەموو تەنزیماتی شوعبەی حیزبی بەعسی ڕەحیماوە و شۆریجەی ئاگادار کردبۆوە ئەو ڕۆژە ھەرچی تەماتەی ڕزیوی عەلوەشھەیە بەسندوقان بیدەنە دەست خەڵکی ڕەحیماوەی و بەوێنەی مەسیرەی زووی خۆیان لەوبەر و بەری جادەی گەورە و گچکە ھەریەکە چەندانتەماتەی پڕ ئاویان لەدەستی بوو. لەگەڵ بەدیار کەوتنی ڕەتڵە سەیارە ھەڵاتووەکانی پارتی لەسلێمانی کەوتنە بەر وێزەی ئەو خەڵکە بەدروشمی(بارزانی چلەی نەچوو قووچانی)!
دوای ئەوەی یەکێتی کەوتە ناو ئەمری واقیع ئیتر ئەوەندەی لەدەست ما بەبڵندی بینایەی حەسیب ساڵح و بەپانی ڕووە و شاری سلێمانینووسی (٣١ی ئاب لەبیر مەکەن)
سەرتاپای ئاوارەکانی ھەولێر و بادینان و سۆران و باڵەکایەتیش ناسنامەی ئاوارەییان بۆ کراو پڕ کرابۆوە بەو ڕستەیە (٣١ی ئاب لەبیرمەکەن)
ساڵ وەرسووڕایەوە لەدوای ڕەوینەوەی تەپ و تۆز و دووکەڵی گەردەلووی دووەم و گەلەکۆمەی (یەکێتی و پەکەکە و زەحمەتکێش وسۆسیالیست و پارێزگارانی عومەراغەی سورچی) 
بەڵام ئەوجارەیان پارتی لەجیاتی دەبابەکانی حەرەس جمھوری بەعس پەنای بردە بەر دەبابە و تەیارەی ئێف شازدەی تورکی لەوێ ئیتریەکێتی ناحیەی ھیرانیشی لەدەست دا دوای ئەوەی دەیەویست شەقلاوەی لەپارتی بسێنێتەوە.
پاشان دروشمی ٣١ی ئاب لەبیر مەکەنی سەر دیواری حەسیب ساڵحی لێکرایەوە و ھەویەکانیشیان بەزۆری لەخەڵک سەندەوە بەیەکێکیدییان گۆڕیەوە کە ئەو درووشمەیان لەسەرە ویش ھەڵگرتبوو.

No comments:

Post a Comment

 
 
Blogger Templates