Pages

Ads 468x60px

7 Aug 2021

پیاوێک هاوژینەکەی و چوار ئەندامی دیکەی بنەماڵەی هاوژینەکەی بە چەک کوشت

 


پیاوێک هاوژینەکەی و چوار ئەندامی دیکەی بنەماڵەی هاوژینەکەی بە چەک کوشت


▪️ پیاوێک لە یەکێک لە گوندەکانی نزیک بە شاری سنە دوای کوشتنی هاوژینەکەی، خەسوو و خەزووری و برای ژنەکەی و کەسیکی دیکەش، خۆی کوشت.


▪️ئەمڕو هەینی ١٥ی گەلاوێژی ساڵی ١٤٠٠ی هەتاوی، لە باخێکی گوندی خەڵیفە تەرخان سەر بە شاری سنە پیاوێک بە ناوی ڕەزا ئەحمەدیان بە چەک هاوژینەکەی بە ناوی "شیلان مەندومی" و هەروەها  سێ کەسی دیکەی لە ئەندامانی بنەماڵەی هاوژینەکەی لەگەڵ خاوەن باخەکە کوشت.


▪️بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، حەبیبوڵڵا مەندوومی باوکی شیلان، برا و دایکی شیلان کوژراون و خاوەنی باخەکە بە ناوی ئارەش وەلیدیش کوژراوە. هەتا ئێستا ناوی برا و دایکی شیلان بۆ هەنگا وئاشکرا نەبووە.


▪️جێگای ئاماژەیە کە ڕەزا ئەحمەدیان دوای ئەوەی ئەم پێنج کەسەی بە چەک کوشتووە و کۆتایی بە ژیانی خۆیشی هێناوە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لەمبارە ڕایگەیاند کە دوای ئەوەی شیلان بە هۆی کێشەی خێزانی تۆراوە و چووەتەوە بۆ ماڵ باوکی، ڕەزا ئەحمەدیان چووە لە ناو باخەکە هەموویانی کوشتووە.

No comments:

Post a Comment

 
 
Blogger Templates