Pages

Ads 468x60px

8 Aug 2021

قارەمانەکان وان

 




 قارەمانەکان وان

وردەکاری کوژرانی ئەندامێکی کۆمیەتی ناوەندی حیزبی دێموکراتی کوردستان-حدک لە شاری هەولێر.

▪️قارەمانەکان شەڕی دەسەڵات ناکەن، نادزن، ناڕفێنن، چاوەکانیان شەرمی تێدایە، چاویان لێت دەدزنەوە، ڕەسمی تەواوباڵا و ژستگەلێکی سەیریان نییە. 


▪️قارەمانەکانی ئێمە لە ماڵە کۆن و تاریکەکان دا لە دایک دەبن، لەم کوێرە وێرانەدا هەنگاوی بوێرانە هەڵدێنن، منداڵی ناکەن، مێرمنداڵیش، کە لە دایک دەبن بەرپرسیارەتیی ژیان و پرسیارەکانی ژیان قورسە لەسەر شانیان، جلەکانیان شیک نییە، مودی ڕۆژ لە بەر ناکەن بەس ڕوونترین بزەیان هەیە و شەرمێوێنترین ڕۆحی دونیا.

 

▪️قارەمانەکانی ئێمە هیی گەڕەکەکانی هەژارین، دووبەرەکی و نەبوون، قارەمانەکان هەر لەم کۆڵانانە دا باڵا دەکەن و جەلادەکان ڕۆحی پاکیان لێ دەگرن. 

بۆ دەزگا ئاسایشییەکانی ھەولێر


تکایە ئەم ماوەیە زیاتر ئاگاداربن، ئیتلاعاتی ئێران لەسەر داوای سوپای قودس و ئیسماعیل قائانی پیلانی تیرۆرکردنی چەن کەسێکی ماوەی (٤) مانگە داڕشتووە لەنێو شاری ھەولێر، ئەو کەسانەش کەسانی بەئامانجگیراوی ئێرانن، بڕیارە تا (٥٠) ڕۆژی داھاتوو لەھەولێر بەئەنجام بگەیەنرێ. 


تیمی تیرۆرکردنەکەش لەلایەن چوار کەسی ڕۆژھەڵاتی کوردستانەوە بەئەنجام دەگەیەنرێت.


ئەمە زانیاری بڕواپێکراو و دزەپێکراوە دڵنیابن لەئەنجام دانی، ئەگەر پێش وەخت پێشی پێ نەگیرێ ئەنجام ئەدرێت.


پێدانی ئەم زانیاریە لەھەستکردنمانە بەبەرپرسیارێتی بەرامبەر بە ئاسایشی خەڵکی کوردستان و پەنابەرانی سیاسی.


گرنگی پێ بدەن تکایە.

No comments:

Post a Comment

 
 
Blogger Templates