Pages

Ads 468x60px

7 Aug 2021

پێش (٩) ڕۆژ ئێمە ھۆشداریمان لەسەر زنجیرەیەک تیرۆرکردن دابوو، لەلایەن ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە.

 


پێش (٩) ڕۆژ ئێمە ھۆشداریمان لەسەر زنجیرەیەک تیرۆرکردن دابوو، لەلایەن ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە

.

ئەمڕۆ (٧ی ٨ی ٢٠٢١) ئەندامی سەرکردایەتی حیزبی دیموکرات بەناوی موسا باباخانی لەھەولێر تیرۆرکرا.

بەدەر لەمەی تیرۆرکرا (١٤) کەسی دیکەش ماون بڕیارە تیرۆر بکرێن، وەک زانیاری پێش وەختە ئاگادارتان دەکەمەوە، ھەر یەکە لە سازمانی خەبات، کۆمەڵە ئامانجی داھاتوون بۆ تیرۆرکردن، ھەم دیسان دیموکراتیش لەلیستەکەیاندایە ئەبێ ئەوانیش ئاگاداربن، کەسانی دیکەش ڕەنگە بەدەر لەپارتە کوردییەکان بکرێنە 

بۆ دەزگا ئاسایشییەکانی ھەولێر


تکایە ئەم ماوەیە زیاتر ئاگاداربن، ئیتلاعاتی ئێران لەسەر داوای سوپای قودس و ئیسماعیل قائانی پیلانی تیرۆرکردنی چەن کەسێکی ماوەی (٤) مانگە داڕشتووە لەنێو شاری ھەولێر، ئەو کەسانەش کەسانی بەئامانجگیراوی ئێرانن، بڕیارە تا (٥٠) ڕۆژی داھاتوو لەھەولێر بەئەنجام بگەیەنرێ. 


تیمی تیرۆرکردنەکەش لەلایەن چوار کەسی ڕۆژھەڵاتی کوردستانەوە بەئەنجام دەگەیەنرێت.


ئەمە زانیاری بڕواپێکراو و دزەپێکراوە دڵنیابن لەئەنجام دانی، ئەگەر پێش وەخت پێشی پێ نەگیرێ ئەنجام ئەدرێت.


پێدانی ئەم زانیاریە لەھەستکردنمانە بەبەرپرسیارێتی بەرامبەر بە ئاسایشی خەڵکی کوردستان و پەنابەرانی سیاسی.


گرنگی پێ بدەن تکایە.


No comments:

Post a Comment

 
 
Blogger Templates