چاره‌نووسی كورد دوای كێشه‌كانی نێوان داعش و شیعه!
له‌نووسینی؛
ئاریتما موحه‌ممه‌دی
یه‌كێتی
و پارتی و هه‌ڵه‌ی ڕابردوو؛
له ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی
كوردستان هه‌لێكی باش بۆ كورد ڕه‌قساوه كه خۆی پڕ چه‌ك بكات و ده‌ست به‌سه‌ر ئه‌و
چه‌كانه‌ی سپای عێراقدا بگرێت كه به‌جێ ماون و جێیان هێشتوون، كورد پێویستی به
چه‌كی نوێ و ده‌بابه و سه‌یاره‌ی شه‌ڕكه‌ری نوێ هه‌یه، ئه‌مه‌ش له ناوچه
كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌ست ده‌كه‌وێت.
به‌ڵام نابێ جارێكی
دیكه كه‌ركووك و ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان ببنه
قوربانی كایه‌ی حیزبی نێوان یه‌كێتی و پارتی. تاكوو هه‌نووكه پارتی و یه‌كێتی هه‌ردوولا
ئاماده‌یی ئه‌وه‌یان ده‌ربڕیوه كه ئه‌و ناوچانه بپارێزن و به‌جێیان نه‌هێڵن و
ڕێ له پێشڕه‌وییه‌كانی تیرۆرستان بگرن. به‌ڵام
كۆبوونه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له‌مه‌ڕ پێشڕه‌وییه‌كانی
پارتی دیموكراتی كوردستان له كه‌ركووك ئاماژه به سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی كێشه‌ی
نێوان ئه‌و دوو هێزه‌ی كوردستان ده‌كات. له به‌رژه‌وه‌ندی كورد نییه كه له‌م
دۆخه‌دا باس له‌وه بكرێ كه هه‌ر هێزێك به‌پێی قورسایی خۆی له كوركووك هه‌نگاو
هه‌ڵنێت. ئه‌گه‌ر هه‌نگاوه‌كان نه‌ته‌وه‌یین و پێویستن گرینگ نییه كه چ هێزێك ئه‌و
هه‌نگاوه ده‌نێت، گرینگ ئه‌وه‌یه كه ئه‌و هه‌نگاوه پێویسته و ده‌بێ بنرێت و
هه‌ر لایه‌نێكیش به‌و ئه‌ركه هه‌ستێت جێی ده‌ستخۆشی لێكردنه. ئه‌و هێزانه‌ی كه
پێیان وایه له كه‌ركووك ده‌نگیان زۆرتره، نابێ باس له‌وه بكه‌ن كه چۆنكه ده‌نگیان
زۆره ده‌بێ ئیتر ئه‌وان بڕیار له‌سه‌ر ئه‌و شاره بده‌ن.
ده‌رفه‌تێكی
نوێ بۆ كورد؛
ئه‌مه ئه‌و هه‌له مێژووییه‌یه كه له‌نێو سه‌د
ساڵدا جارێك ڕوو ده‌دات، هه‌نووكه كه‌ركووك و ناوچه‌كانی دیكه‌ی كوردستانیی له
ده‌ره‌وه‌ی سنووری هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانه‌وه
ده‌پارێزرێت و پێویسته كورد ئه‌م دۆخه بقۆزێته‌وه و ئه‌و ناوچانه به یه‌كجاره‌كیی
بگه‌ڕێنێته‌وه سه‌ر هه‌رێمی كوردستان. ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆ ئه‌و هه‌نگاوه به گورجییهوه
نه‌نرێت، ئیتر دژواره كورد به هێمنی و له ڕێگای دیالۆگ و گفتووگۆ یانخود له
ڕێگای سه‌رژمێری هاوڵاتییانی كورده‌وه و به ڕاپرسیی ئه‌و ناوچانه بگه‌ڕێنێته‌وه
سه‌ر هه‌رێمی كوردستان. سپای عێراق له‌و ناوچانه‌ی كوردستان چه‌ك و چۆڵی زۆری به‌جێ
هێشتووه، ئه‌مه‌ش هه‌م ده‌رفه‌ته و هه‌م ده‌ره‌تانی خۆڕێكخستنه‌وه‌یه بۆ كورد،
پێویسته له‌گه‌ڵ كه‌مینه‌ی توركهمهنیشدا گفتوگۆ بكرێت كه له ئه‌گه‌ری گه‌ڕاندنه‌وه‌ی
كه‌ركووك بۆ سه‌ر هه‌رێم ئه‌وانیش قازانج ده‌كه‌ن و به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌وانیش له‌به‌رچاو
ده‌گیرێت و ده‌پارێزرێت. كورد له پاش ڕۆخانی ڕژیمی به‌عسی ئێراق چه‌ند جارێك هه‌لی
گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی بۆ ڕه‌قساوه، به‌ڵام
له‌به‌ر كێشه‌ی نێوان ده‌سه‌ڵاتی كوردی ئه‌و هه‌نگاوه گرینگه نه‌نراوه، ده‌بێ
ئه‌مڕۆ جارێكی دیكه كورد پێداگری له‌سه‌ر كوردستانی بوونی ئه‌و ناوچانه بكاته‌وه
و هێزی پێشمه‌رگه بۆ هه‌میشه له‌و ناوچانه بمێنێته‌وه و پاشه‌كشه نه‌كات.
دامه‌زراندن و سه‌ركه‌وتنی ده‌وڵه‌تی كوردی به ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی
هه‌رێمدا تێپه‌ڕ ده‌بێت و ئه‌وه ئه‌و خاڵه هه‌ره گرینگه‌یه كه نابێ كورد قه‌د
له‌بیری بكات.
سوونه
و خولیاكانی شیعه؛
ده‌بێت مالكی و شیعه ئه‌وه باش بزانن كه قه‌د
ناتوانن وه‌ك ڕژیمی به‌عس ده‌سه‌ڵات به‌سه‌ر ناوچه سوونهنشینهكانی عێراقدا بگرن
و ده‌سه‌ڵاتدار و فه‌رمانڕه‌وای هه‌موو ئێراق بن، ده‌بێ بڕیاری ئه‌وه بده‌ن كه
له‌گه‌ڵ سوونه ده‌بن یانخود له‌گه‌ڵ كورد، ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ كورد ده‌بن ده‌بێ دان
به كوردستانیبوونی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمدا بنێن و قه‌د
داوای پاشه‌كشه كردنی هێزی پێشمه‌رگه له‌و ناوچانه نه‌كه‌ن. ئه‌گه‌ریش له‌گه‌ڵ
سوونه ده‌بن، با بۆ خۆیان له دژی داعش شه‌ڕ بكه‌ن و ئه‌و هێزه تێك بشكێنن. سپای
عێراق بۆ هێرشكردنه سه‌ر كه‌ركووك و ناوچه كوردستانییه‌كان به‌هێزن و حوكوومه‌تی
ئێراق بۆ دژایه‌تی كردنی كورد هێزه‌كه‌ی پڕ چه‌كه! به‌ڵام له به‌رامبه‌ر هێزێكی
وه‌ك داعش هیچی پێناكرێت و پاشه‌كشه ده‌كات، ئه‌مه له كایه ده‌چێت و كه‌س نییه
ڕێ له پێشڕه‌وییه‌كانی داعش بگرێت، وه‌ك ئه‌وه وایه مالكی پێی خۆش بێت كه داعش
به‌و چه‌شنه پێشڕه‌وی ده‌كات و ناوچه سوونهنشینهكان داگیر ده‌كات، ئه‌مه به
سه‌ره‌تای قۆناغێكی نوێ له كێشه‌كانی نێوان شیعه و سوونه به ئه‌ژمار دێت، تاكوو
شیعه و سوونه له‌نێو یه‌ك وڵات‌دا پێكه‌وه بژین كێشه‌كانیان به‌رده‌وام ده‌بێ و
قه‌یران و ئاڵۆزی نێوانیان په‌ره ده‌ستێنێت. شیعه ده‌بێ له‌و ڕاستییه تێبگات كه
ناتوانێ ئه‌زموونی به‌عس دووپات بكاته‌وه، چونكه دۆخ و سه‌رده‌م و قۆناغی سیاسیی
ناوچه‌كه جیاوازه و ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست ڕووی له ئاڵوگۆڕی نوێیه و پێشهاته
نوێكان زوو ڕوو ده‌ده‌ن و دێنه پێشه‌وه. ئه‌و سه‌رده‌م و قۆناغه تێپه‌ڕ بووه
كه ته‌نیا یه‌ك نه‌ته‌وه ده‌سه‌ڵات به‌سه‌ر هه‌موو وڵات‌دا بگرێت و خۆی ته‌یار و
به‌هێز بكات و نه‌ته‌وه‌كانی دیكه‌ی ڕهشۆكراوی نێو ئێراق ملكه‌چی ویسته‌كانی خۆی
بكات. هه‌نووكه شیعه و سوونه له‌و وڵاته‌دا به‌ره‌و ئه‌وه هه‌نگاو ده‌نێن كه
هه‌ر كامه ببێته نه‌ته‌وه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ، ئایین هه‌میشه له‌نێو به‌شێك له نه‌ته‌وه‌كانی
دیكه‌ی جیهانیشدا له سازكردنی نه‌ته‌وه ڕۆڵی مه‌زنی گێڕاوه و هه‌نووكه كاریگه‌ری
ئایین له پێوه‌ندی به نه‌ته‌وه‌بوونی شیعه و سوونه‌ش به ڕوونی به‌رچاو ده‌كه‌وێت.
ڕۆڵی
ئێران و توركیه؛
كۆماری ئیسلامیی ئێران و توركیه‌ش به ته‌نیا
ناتوانن ڕێ له‌و پێشهاتانه‌ی نوێی ناوچه‌كه بگرن، ده‌بێ پتر خۆیان له‌گه‌ڵ ئه‌و
ڕووداوه نوێیانه ڕێكبخه‌ن كه له ناوچه‌كه ڕوو ده‌ده‌ن، هه‌نووكه توركیه تا
ئاستێك خۆی له‌گه‌ڵ دۆخی سیاسیی عێراق ڕێكخستووه و پشتگیری له كورد ده‌كات، به‌ڵام
تا چه‌ند و تا كه‌ی ئه‌و پشتگیری كردنه له كورد به‌رده‌وام ده‌بێ، ڕوون نییه.
توركیه یه‌كێ له‌و وڵاتانه بوو كه هه‌ر له سه‌ره‌تاوه پێداگری له‌سه‌ر ئه‌وه
ده‌كرده‌وه كه ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌تی كوردی له باشووری ئه‌فریقاش درووست بێت، ئه‌وان
هه‌وڵی ڕۆخاندنی ده‌ده‌ن، به‌ڵام ئیستراتیژی توركیه له‌ناكاو له‌پاش به‌ده‌سه‌ڵات
گه‌ییشتنی پارته ئیسلامییه‌كه گۆڕانكاری قووڵی به‌خۆیه‌وه بینی، دیاره گێرهشێوێنییهكانی
كۆماری ئیسلامیی ئێران كاریگه‌ری له‌سه‌ر سیاسه‌تی ده‌ره‌كیی توركیه داناوه و ئه‌و
پشتێنه شیعییه كه ڕژیمی ئێران ده‌یهه‌وێت سازی بكات به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی
توركیه ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه، هه‌ر بۆیه توركیه‌ش خۆنه‌ویستانه سیاسه‌ت و
ئیستراتیژییهكانی به‌پێی به‌رژه‌وه‌ندیی سیاسیی و ئابووریی سه‌رله‌نوێ داده‌ڕێژێته‌وه،
نزیك بوونه‌وه‌ی تورك له كورد له‌و ئاره‌سته دایه و له پێناو لاوازكردنی ڕۆڵی
كۆماری ئیسلامیی ئێران له ناوچه‌كه دایه.
سپای
ئێراق و دووژمنایه‌تی له‌گه‌ڵ كورد؛
له‌هه‌ر شوێنێكدا سپای عێراق ڕووبه‌ڕووی پێشمه‌رگه
بێته‌وه ده‌ست ده‌كات به‌ته‌قه كردن و هێرش ده‌كاته سه‌ری، ئه‌مڕۆ هێزی پێشمه‌رگه‌ی
كوردستان له ئاستی ناوچه‌كه به‌گشتی و له عێراق به‌تاییبه‌تی به سپایه‌كی به‌هێز
و سه‌قامگیر ئه‌ژمار ده‌كرێت و له‌هه‌ر به‌شێك له خاكی ئه‌و وڵاته‌دا بوونی هه‌بێت
دانیشتووانه‌كه‌ی هه‌ست به ئارامی ده‌كه‌ن، كێشه‌كه له‌وه دایه كه سپای ئێراق
به‌رهه‌ڵه‌ستی پێشمه‌رگه ده‌كات، به‌ڵام به‌رهه‌ڵه‌ستی تیرۆرستان و داعش ناكات.
ئه‌مه به‌و واتایه دێت كه سپای ئێراق و ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی ئه‌و وڵاته پێشمه‌رگه
له داعش به مه‌ترسیدارتر ده‌زانن. من ناڵێم كه داعش درووستكراوی ئێران یانخود
مالكی و به‌شار ئه‌سه‌ده، به‌ڵام ده‌ڵێم چالاكییه‌كانی داعش له سووریه له
قازانجی كۆماری ئیسلامیی ئێران و ڕژیمی به‌شار ئه‌سه‌د كۆتایی پێهات، هه‌نووكه ده‌سه‌ڵاتی
سیاسیی ئێراق كه له كۆماری ئیسلامیی ئێران و به‌شار ئه‌سه‌د نزیكه له دژی داعش
شه‌ڕ ناكات و پێچه‌وانه پاشه‌كشه‌ی گوماناوی به سپا كردووه. داعش پێناسه‌ی نوێی
كۆمه‌ڵێك ڕێكخراوی تیرۆرستییه كه یه‌كیان گرتووه و به‌پێی زانیارییه‌كانی به‌رده‌ست
به‌دوای پێكهێنانی ده‌وڵه‌تێكی ئیسلامین به‌نێوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامیی ئێراق و شام.
به‌ڵام ئه‌وه ته‌نیا گریمانه‌ن و ئه‌و شته‌یه كه خودی داعش باسی ده‌كات، هه‌وڵه
تیرۆرستییه‌كانی داعش و كار و چالاكییه‌كانیان جێی گومانن، چونكه داعش بووه هۆی
ئه‌وه‌كه ڕژیمی به‌شار ئه‌سه‌د نه‌ڕۆخێت و ڕۆژئاوا له ڕۆخاندنی ڕژیمی به‌عسی
سووریه پاشگه‌ز بێته‌وه. هه‌روه‌ها له‌پاش
هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د وه‌ك سه‌رۆككۆماری سوریه چالاكییه‌كانی
داعش له‌و وڵاته به‌ره‌و كزی چوو و ئه‌و وڵاته‌یان به‌ره‌و ئێراق به‌جێ هێشت، ئه‌م
ڕووداوانه جێی گومان و سرنج و لێ ورد بوونه‌وه‌ن.
ئێران
و پشتێنه‌ی شیعه؛
دوای سه‌ركه‌وتنی شۆڕشی گه‌لانی بنده‌ستی ئێران
كه دواتر سیسته‌می وه‌لایه‌تی فه‌قی ده‌سه‌ڵاتی به‌ده‌سته‌وه گرت و هاته‌سه‌ر كار،
ڕژیمی كۆماری ئیسلامیی ئێران بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی ده‌كرد كه له ڕێگای قوم و كه‌ربه‌لا
و نه‌جه‌فه‌وه قودس ڕزگار ده‌كات، به‌ڵام شه‌ڕی نێوان ئێران و ئێراق كۆتایی به‌و
بیرۆكه‌یه‌ی ڕژیمی ئێران و وه‌لایه‌تی فه‌قی هێنا، چونكه له‌و شه‌ڕه‌دا كۆماری
ئیسلامیی ئێران ڕووبه‌ڕووی شكست بووه‌وه و ده‌ركه‌وت كه ته‌نیا به‌هێزی سه‌ربازی
و سپای به‌هێز ناكرێ ئه‌و پشتێنه شیعییه كه ئه‌و كات باسی ده‌كرا ساز بكرێ و
پێویسته كه چه‌ك و تێكنۆلۆژی پێشكه‌وتوو له‌به‌ر ده‌ستدا بێت. هه‌روه‌ها ڕژیمی
به‌عسی سوریه‌ش ئه‌و كات له‌گه‌ڵ ئه‌و بۆچوونه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران‌دا نه‌بوو.
به‌ڵام ئیستا كه ڕژیمی به‌عسی ئێراق ڕۆخاوه و شیعه‌كانی ئێراق كه له‌لایه‌ن
كۆماری ئیسلامیی ئێرانه‌وه داڵده ده‌دران، هه‌نووكه ده‌سه‌ڵاتداری ئێراقن و ده‌سه‌ڵاتیان
به‌ده‌سته‌وه گرتووه و حوكوومه‌تێكی شیعه له‌و وڵاته دامه‌زراوه، له‌م لاشه‌وه
ڕژیمی به‌شار ئه‌سه‌د له سوریه له قه‌یرانی مه‌زن دایه و ئه‌گه‌ر كۆماری
ئیسلامیی ئێران نه‌بوایه ئه‌وا ده‌مێك ده‌بوو كه ڕژیمی به‌عس له سوریه ڕۆخا
بوو. هه‌ر بۆیه هه‌م ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێراق و هه‌م ڕژیمی سوریه له‌ژێر كاریگه‌ری
كۆماری ئیسلامیی ئێران دان. هه‌نووكه كۆماری ئیسلامی‌یش ئه‌م دۆخه به‌باشترین ده‌رفه‌ت
بۆ سازكردنی پشتێنه‌ی شیعه پێناسه ده‌كات. له‌و لاشه‌وه ئه‌مریكا و توركیه و
سوونه‌كانی ناوچه‌كه‌ش له‌دژی ئه‌م پلانه‌ی كۆماری ئیسلامیی ئێران كه‌وتوونه‌ته‌خۆ،
به‌ڵام تا هه‌نووكه ئاڵوگۆڕه‌كان له به‌رژه‌وه‌ندی كۆماری ئیسلامیی ئێران و
هاوپه‌یمانه‌كانی ڕوو ده‌دات، له‌و نێوه‌نده‌دا كوردیش قازانجی كردووه، چونكه
ئاڵۆبوونی ناوچه‌كه له‌به‌رژه‌وه‌ندی كورد شكاوه‌ته‌وه. ئه‌گه‌ر كورد ئه‌م ده‌رفه‌ته
به‌باشی بقۆزێته‌وه، ده‌توانێت ده‌وڵه‌تی كوردی به‌بێ كێشه ڕابگه‌یه‌نێت و دژایه‌تیش
نه‌كرێت، چونكه ئێراق توانای دابین كردنی ئاساییش و
پاراستنی گه‌له‌كه‌ی نییه و كوردیش نایهه‌وێت به‌شێك له وڵاتێكی پڕ كێشه و پڕ
ئاژاوه بێت.
No comments:
Post a Comment