Pages

Ads 468x60px

4 Jun 2014

هه‌ولێر: شاندێكى هه‌رێمى كوردستان سه‌ردانى ئيسرائيليان كردووه‌، بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌زموونى كۆمپانيايه‌كى ئيسرائيلى ببينن و بێنه‌وه‌ له‌ هه‌رێم كار ئاسانى بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و كۆمپانيايه‌ كێڵگه‌يه‌كى گه‌وره‌ى شيره‌مه‌نى دابمه‌زرێنێت.

– هه‌ولێر: شاندێكى هه‌رێمى كوردستان سه‌ردانى ئيسرائيليان كردووه‌، بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌زموونى كۆمپانيايه‌كى ئيسرائيلى ببينن و بێنه‌وه‌ له‌ هه‌رێم كار ئاسانى بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و كۆمپانيايه‌ كێڵگه‌يه‌كى گه‌وره‌ى شيره‌مه‌نى دابمه‌زرێنێت.

زانيارييه‌كه‌ رۆژنامه‌ى يه‌دۆعۆت ئه‌حرۆنۆتى ئيسرائيلى بڵاويكردووه‌ته‌وه‌ و رۆژنامه‌ى "باس"ى نزيك له‌ پارتى ديموكراتى كوردستان، كردوويه‌تييه‌ كوردى و بڵاويكردووه‌ته‌وه‌.

به‌ گوێره‌ى زانيارى رۆژنامه‌كه‌، "بازرگانه‌ ئیسرایلییه‌كان ده‌یانه‌وێ به‌رهه‌مه‌ شیره‌مه‌نییه‌كانیان ره‌وانه‌ی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن و كێڵگه‌ی به‌خێوكردنی ئاژه‌ڵیش له‌ هه‌رێمی كوردستان دابمه‌زرێنن".

هه‌روه‌ها نووسيويه‌تى: "شاندێكی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی گوندی كیبوتس ئاوكیمیانی له‌ ئیسرایل كردووه‌ و له‌ نزیكه‌وه‌ كێڵگه‌كانی به‌خێوكردنی ئاژه‌ڵیان بینیوه‌، سه‌ردانه‌كه‌ له‌سه‌ر داوای "ئافی مێلك" بووه‌ كه‌ كۆمپانیایه‌كی گه‌وره‌ى ئیسرایلییه‌ له‌ كه‌رتی ئاژه‌ڵدارى و شیره‌مه‌نیدا ناوبانگێكی گه‌وره‌ی هه‌یه‌".

هيچ كام له‌ رۆژنامه‌ عيبرييه‌كه‌ و رۆژنامه‌ كوردييه‌كه‌ ناوى شانده‌كه‌يان ئاشكرا نه‌كردووه‌ و تا ئێستا نه‌زانراوه‌ كێن ئه‌و كه‌سانه‌ى چوونه‌ته‌ ئيسرائيل.

"باس" نووسيويه‌تى: "ئه‌و كێڵگه‌ و كارگه‌یه‌ی ئه‌و كۆمپانیایه‌ به‌نیازه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان دروستی بكات گه‌وره‌ترین كارگه‌ ده‌بێ له‌سه‌ر ئاستی عێراقدا".

تا ئێستا حكومه‌تى عێراق به‌ ره‌سمى په‌يوه‌ندييه‌كانى خۆى له‌گه‌ڵ ئيسرائيل ئاسايى نه‌كردوونه‌ته‌وه‌ و عێراق ئاماده‌ نييه‌ دان به‌ ئيسرائيلدا بنێت.

به‌ گوێره‌ى ره‌وشى ده‌ستوورى عێراق، پێويسته‌ له‌ په‌يوه‌ندييه‌كانى ده‌ره‌وه‌ييدا هه‌رێمى كوردستان ره‌چاوى ده‌ستوورى ئيتيحادى و سياسه‌تى ره‌سمى عێراق بكات.

له‌ دواى رووخانى رژێمى به‌عس له‌ عێراقدا 2003 ته‌نيا يه‌ك كه‌سى سياسى له‌ عێراقدا به‌ ئاشكرا سه‌ردانى ئيسرائيلى كردووه‌ و به‌و هۆيه‌وه‌ رووبه‌ڕووى ره‌خنه‌ بوه‌وه‌.

ئه‌و كه‌سايه‌تييه‌ ميسال ئالوسى كه‌سى يه‌كه‌مى حزبى ئوممه‌ى عه‌ره‌بى بوو، كه‌ نووسينگه‌ى سه‌ره‌كى حزبه‌كه‌ى له‌ شارى هه‌ولێره‌.

به‌ گوێره‌ى زانيارى ئه‌و دوو رۆژنامه‌يه‌ بێت، له‌ داهاتوودا، ئيسرائيل له‌ رێگه‌ى به‌رهه‌مه‌ شيره‌مه‌نييه‌كانييه‌وه‌، له‌سه‌ر خوانى به‌يانيانى خه‌ڵكى هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌ ده‌بێت.

تا ئێستا به‌ ره‌سمى هيچ لايه‌نێكى په‌يوه‌نديدار له‌ هه‌رێمى كوردستان و حكومه‌تى ئيتيحادى له‌ باره‌ى سه‌رمايه‌گوزارى جوله‌كه‌كانى ئيسرائيل له‌ هه‌رێمى كوردستان هه‌ڵوێستيان ده‌رنه‌بڕيوه‌.

بڵاوبوونه‌وه‌ى ئه‌م هه‌واڵه‌ دواى كه‌متر له‌ مانگێك دێت له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ى هه‌واڵى فرۆشتنى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان به‌ شێوه‌ى قاچاغ به‌ ئيسرائيل.

وروژاندنى فرۆشتنى نه‌وت به‌ ئيسرائيل حكومه‌تى ئيتيحادى تووڕه‌ كرد و وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق بڕياريدا له‌ رێگه‌ى ليژنه‌يه‌كه‌وه‌ به‌دواداچوون بۆ ئه‌و هه‌واڵه‌ بكات.

No comments:

Post a Comment

 
 
Blogger Templates