Pages

Ads 468x60px

7 Jun 2014

هاوار بازیان ٢ سال تی پەر بوو کە هێشتا چارەنووسی کەیسی مەولوود نادیارە کە کوردفرۆشانی هەرێمی کوردستان دیارە مەولوودیان فرۆشت بە کۆماری پەتوسیداری ئیران


پێم وا نێیە بە تەنهایی ئیدارەیی سلیمانی ئاگاداری بی سەرشۆێن کرانی مەولوود ئەفەند بێت بگرە دەستی کونە دۆستی خۆمەینیشی تێێداییە
هاوار بازیان ٢ سال تی پەر بوو  کە هێشتا چارەنووسی کەیسی مەولوود نادیارە کە کوردفرۆشانی هەرێمی کوردستان دیارە مەولوودیان فرۆشت بە کۆماری پەتوسیداری ئیران
پاش تێپەڕبوونی دوو ساڵ بەسەر بێ سەروشوێنكردنی رۆژنامەنووس مەولوود ئافەند، كاتی هاتووە هەموو كەسێكی ئاسایی و بێ لایەن و خاوەن ویژدان
دڵنیا بێ لەوەی ئەو نەیارەی كۆماری ئیسلامیش بەئارامی و بێدەنگی چووەتە پاڵ ئەو دەیان و سەدان كوردەی ئێرانی كە لە كوردستانی عێراقەوە وەك دیاری سیاسی پێشكێشی بەرپرسانی ئێرانی كراون.


لە ماوەی ئەم دوو ساڵەدا دەیان قسە و بۆچوون و سیناریۆ بۆ كەیسی ئافەند هەڵبەستران كە بەشێكیان زۆر سەیر و سەمەرەش بوون، بەڵام هیچ كام لەوانە نەهاتن لەڕووی بەرپرسیارێتییەوە و وەك یەك كورد پرسیارێكی سەرەكی و گرینگ لە بەرپرسانی ئەمنیی كوردستانی عێراق بەتایبەت یەكێتیی نیشتمانی بكەن و بپرسن: ئێوە كە بە رەسمی پەناتان بەو رۆژنامەنووسە نەیارەی كۆماری ئیسلامی دابوو، ئەگەر خۆتان بەشدار و ئاگاداری ئەو پیلانە نین بۆچی هەموو شتێك ئاشكرا ناكەن و راستیی رووداوەكە روو ناكەن تا ئیتر هیچ كەس "موزایدەی سیاسی و ئیعلامی" لەسەر ئەو كەیسە نەكات؟ بۆچی هەر وەك رێزگرتن لەو ئیقامەی ئاسایشی گشتیی خۆتان كە بە ئافەند بەخشراوبوو هەوڵێك نادەن بزانن ئەو كەسەی رۆژی رووداوەكەش ئیقامەی ئێوەی پێ بوو چی بەسەر هاتووە؟ 
هەر لە حیزبە "شۆڕشگێڕەكان"ی كوردی ئێران و ئەو سەدان و هەزاران "چالاكی سیاسی و رۆژنامەنووس"ـەی چاوەڕێن سبەی وەك عەرەب دەڵێن بە "كن فیكون"ـێك لە مهاباد و سنە دەسەڵات و ئەمنیەت بگرنەدەست و بەرگری لە كورد و ئازادیی راگەیاندن و دادپەروەری و مافی مرۆڤ بكەن! كەس نەبوو بپرسێ ئاخر مەولوود چی بەسەر هات؟ حزبێكی كوردستانی ئێران نەهات بە بوێری و مرۆیانە بەنهێنی یان ئاشكرا داوا بكات كە حكوومەتەكەی كوردان پێمان بڵێ ئەگەر مەولوود "پیاوی ئێران بوو" بۆمان ئاشكرا بكە با ئێمەش زیاتر لە ئێوە ریسوای بكەین، ئەگینا ئەو كوردەی ئێران لای ئێوە چی بەسەر هات؟ ئەو حیزب و كەسانەی كوردستانی ئێران بێ خەبەر بوون لەوەی بێدەنگبوونیان لەوجۆرە كەیسانە تەنیا لە بەها و كەسایەتیی سیاسیی خۆیان كەم دەكاتەوە، چونكە ئەگەڕ ئەمڕۆ هێز و رووی ئەوەیان نەبێ لە چارەنووسی كوردێكی ئێران بپێچنەوە كە نەیاری كۆماری ئیسلامیش بووە، چۆن دەكرێ بڕوا بە دروشمی حیزبەكان بكەین كە بۆ داهاتووی نادیاری كوردستانی ئێران هەڵیان گرتووە؟ 
لەماوەی ئەو 2 ساڵەدا دەزگا یان ناوەندێكی تایبەت بە رۆژنامەنووسان نەهات وەك هاووڵاتییەكی كورد بۆی گرینگ بێ و بپرسێ، ئەو رۆژنامەنووسەی هەڵگری كارتی ئەندامێتیی "ئەندامی كارا"ی رێكخراو یان سەندیكاكەی ئێمە بوو چی بەسەر هات؟ كەسێكی خاوەن هەستی مرۆیی لە بەرپرسانی ئەمنیی كوردستانی عێراق بوێریی ئەوەندەیان تێدا نەبوو لە سەرووی بەرژەوەندیی حزبەكەیانەوە و كۆماری ئیسلامی بیر بكاتەوە و پرسیاری بێ سەروشوێن بوونی كوردێكی لێقەوماو بكات.
 بێدەنگبوونی بەرپرسانی كوردستانی عێراق پاش دوو ساڵ لە دیارنەمانی ئافەند جگە لەوەی سووكایەتیكردنە بەنرخی كوردی ئێران، هاوكات مانایەكی گرینگی تری بەخشی، ئەویش بەشداربوونی راستەوخۆ و ناراستەوخۆی خاوەنماڵە لەو پیلانە كە ماوەیەك بوو لەسەر خواستی وەزارەتی ئیتلاعلات و دەستی یەكێتیی نیشتمانی بۆ نەهێشتنی ئافەند داڕێرژرابوو (پێشتر لەوبارەیەوە بەڵگەكان بڵاو كرانەوە). ئەگینا كارێكی زەحمەت نییە بۆ دەزگایەكی وەك "زانیاری" یان "دژە تیرۆر" تا لەناو جەرگەی سلێمانی بەدواداچوونی نەمانی رۆژنامەنووسێكی دیاری وەك ئافەند بكات. هەر ئەو دەزگا و بەرپرسانەی یەكێتی كە بەپێی دوا زانیارییەكان یەكەم لایەن بوونە هەمان رۆژی یەكەم بەشێوەیەكی "زۆر وەحشییانە" لێپرسینەوەیان لە مەولوود ئافەند كردووە، بەڵام وەك كورد دەڵێ: دز و خاوەنماڵ لەمێژە یەكن.
هەر لە رۆژی یەكەمی سەردانەكەی رۆژنامەنووس مەولوود ئافەند  لە 2012.6.8 بۆ شاری سلێمانی و بێ سەروشوێنكردنی، هاوكات بەرپرسانی ئەمنی و ئاسایشی یەكێتیی نیشتمانی لەو شارە دوو سیاسەتی هەمیشەییی خۆیان لەوجۆرە كەیسانە گرتەبەر. سەرەتا بەخۆ بواردن لە هەموو دەنگ و داوایەك تایبەت بە دۆزینەوەی چارەنووسی ئافەند و دواتریش رەتكردنەوەی هەموو شتێك و تەنانەت حاشایان لەوە كرد كەسێك بەناوی مەولوود ئافەند بناسن كە تووشی رووداوێكی لەوشێوەیە هاتبێ. لایەنی دەسەڵاتی هەولێر و بەرپرسانی ئاسایشی ئەو بەشە لە كوردستانی عێراقیش چارەنووسی ئافەندیان بەگرینگ نەزانی و دڵنیا بوون لەوەی هەرجۆرە لێپرسین و بەدواداچوونێك لەو كەیسە راستەوخۆ روبەڕووی بەرپرسانی یەكێتیی نیشتمانیان دەكاتەوە، بۆیە هەر لە سەرەتاوە تا ئەمڕۆش رۆڵی بینەریان بینی و پێیان وابوو نێزیكبوونەوەی لەو كەیسە بێ كێشە نابێ!
ئەوانەی دوور و نێزیك ئاگاداری ئەو رۆژنامەنووسە و رابردووەكەی بوون هەوڵێكی باشیان دا بۆ ئەوەی بە ئەنجامێك بگەن و نابێ ماندووبوونیان فەرامۆش بكرێ. لەو ئەركەدا بەشێكی بەرچاو لە میدیای ئەهلی و رۆژنامەنووس و خەڵكی كوردستانی عێراق هاوكاریی دڵسۆزانەیان پێشكێش كرد، بەڵام حاشاكردن و كپكردنی كەیسەكە لەلایەن دەسەڵات بەتایبەت لە ناوچەی سلێمانی هەموو هەوڵەكانی بێ ئەنجام هێشتنەوە كە تا ئێستەش خۆی لەو پرسە بەرپرس نەكردووە و لەسەر سیاسەتی "حاشاكردن تا هەمیشە" بەردەوام بووە.
یەكێتیی نیشتمانی وەك بەرپرسی یەكەمی رووداوەكە پێیوایە بێدەنگبوون و سەرپۆشكردنی ئەو جۆرە كەیسانە بۆ هەمیشە بەهانای دەگات و كارەساتەكان بەرەو فەرامۆشی دەڕۆن، بەڵام رووداوی لەوشێوەیە و دواتریش كەیسەكانی وەك گیان لە دەستدانی تەمومژاوی سینەماكار تەها كەریمی و گرتنی دكتۆر بێهزاد خۆشحاڵی هەر لە سلێمانی لەبیر ناكرێن و ئەوانە و ژمارەیەكی زۆر نموونەی تری پێشووتر زۆر گەورەترن لەوەی بە حاشاكردنێك رادەستی فەرامۆشی بكرێن، بەڵام لە ئێستەدا بەڕاستی هیچ چارەیەكی تر نییە! ئەگینا وەك مامۆستا نالی دەڵێ ئەمڕۆ: بێ بەرگییە عیللەت كە هەتیو مەیلی هەتاوە.

No comments:

Post a Comment

 
 
Blogger Templates