پێویستە کوردستان لە چوارچێوەی عێراق نەمێنێت!
ئەبێ سەرکردایەتی کورد هەلەکانی ٢٠٠٣ دوبارەنەکەنەوە بۆپێک هینانی عیراقێکی یەکپارچە، چونکە ئەزمونی عیراق سەلماندویەتی باوەریان بە دۆزی کوردنیە هەرکاتێک بەهیزبن و بکەونەوە سەرپێ دژی کورد دەوەستن ،کەچاوێک بە میژوی عیراقدا بخشێنین ئەبینین لە هەموو سەردەمە جیاوازەکان پلانەکانیان دووبارەبونەتەوە بەرامبەر کورد، ، وە دراوسێیەکانی کوردستان بەرژەوەندیان لە وە دانیە کورد سەربەخۆ بێت بۆیە دووبارە هەوڵ ئەدان کورد بکەنەوە قوربانی بەر ژەوەندیەکا نی خۆیان ، ..زۆر پێویستە کورد چارەنوسی خۆی بەدەستی خۆی دیاری بکات وحەق بەخۆیان بدەن ئەبنە هاوپەیمانی چ وڵاتێک ، ئەبێ سەرکردەکانی کورد ئەو هەلەی کە ئێستا بۆیان دروست بوە لەدەست کوردی نەدەن زۆر ژیرانە مامەڵە لەگەل گۆرانکاریەکان بکەن ، ئیرادەی خۆیان نەدەنە دەست هیچ لایەنێکو وڵاتێک ، بەڵکو دەبێ خۆی بتوانێ کەسایەتی نیشتمانی خۆی بنوێنێو سەربەخۆبوونی بڕیاری سیاسی خۆیشی دەربخات، بە پێچەوانەشەوە کورد توشی شکستێکی مێژووی زۆر گەورە ئەبێت.ئەگەر کار بۆ عیراقی یەک گرتوبکات.
No comments:
Post a Comment