Pages

Ads 468x60px

24 Jun 2014

سلاو رێز بۆ خوێنەرانی پەیجەکەمان، بەڕێزان زۆر پێویستە هەموومان سەرنج و بۆچونەکانی جويل روزنبرغ Joel Rosenberg ، لەسەر عێراق و گەلی کورد بخوێنینەوە ، !



سلاو رێز بۆ خوێنەرانی پەیجەکەمان، 
بەڕێزان زۆر پێویستە هەموومان سەرنج و بۆچونەکانی جويل روزنبرغ Joel Rosenberg ، لەسەر عێراق و گەلی کورد بخوێنینەوە ، !

نوسەری بەرەگەز هۆڵەندی جويل روزنبرغ Joel Rosenberg ، کە خاوەنی هەشت کتابی مێژوویە تایبەت بە خۆر هەڵاتی ناوەڕاست ،لە دواین چاوپێکەوتنی باسی بارودۆخی عێراق وە بەتایبەتی گەلی کورد ئەکات ، تەواوی پێشبینیەکانی لە خوارەوە بخوێنەوە.

گەڕانەوەی میدیاییەکەن !

ئایا ئەو گۆڕانکاریەی ئێستاکە لە عێڕاق پێشبینیەکی کۆن نیە؟ 
واڵامەکە: بەڵێ. بەتایبەتی دەربارەی گەڵی کورد ئەوەی لە باشوری عێراق ئەژین. 
با بۆتانی ڕوون کەمەوە.
وەکو لەو هەفتانەی ڕابردو بینیمان کە گروپی ئیسلامی توندڕاو (ISIS) = داعش، بەرەو بەغدا ئەچێت و ڕێگایەکی خوێناویو تێکدەر بەدواوەیەتی. خواستی داعش ئەوەیە کە عێراق بگرێتەوەو بیکات بە دەوڵەتێکی ئیسلامی لە ژێر شەریعەت وە بۆ جیهادکردن و دروستبونی خەلیفات واتا پادشاهێتی ئیسلامی وەک زەمانی پێغەمبەرەکەیان. 
ڕابەرە کوردەکەنیش لە سەرەوەی عێراق بە هەموو هێزیان دەیانەوێت سەرپەرشتی نەوتەکەی کەرکوک بکەن . چەندەها ساڵە لە بەر نەوتەکەی کەرکوک ئاژاوە هەیە لە نێوان کوردو عەڕەب، بەتایبەتی دوای سالی ٢٠٠٣. 
بەگشتی کوردەکان سونینە بەڵام عەرەب نینە. زۆربەی کوردەکان رقێکی زۆریان لە عارەب هەیە، لەبەر ئەوەی عەرەب زۆر جار هەوڵی داوە کە کورد لەناو بەرێت لەڕێگای کیمیاوی. کورد ئەیانەوەێت ببن بە دەوڵەتێکی سەربەخۆ لە ڕێگای یەک گرتنی هەمو پارچەکانی کوردوستان. بەڵام تا ئێستا ئەو پارچانەی کوردوستان یەک گرتویان نیە لەگەڵ یەک. 
سەرنجڕاکێشەکە ئەوەیە کەوا گەڵی کورد لە ناو کتێبی پیرۆزی تەناخ( تەوڕات) بە میدیاییەکان ناویان دەبردرێ . بەڵام بەڵگەی تر هەیە لە ئەوە سەرنجڕاکێشترە کە کورد بەشێکی بچوکن لە ١٠ هۆزەکەی گەڵی خودای ئیسرائیل. ئەو ١٠ هۆزەیە کە خوداوەند بڵاوی کردنەوە نێو نەتەوەی تر لە ڕێگای ڕاپێچکردنیان بەرەو بابل و ئاشور. ئێستاش پرسیارمان ئەوەیە: 
ئایا کاتی ئەوە هاتوە کە خودای ئیسرائیل بەشەکانی تر لە گەڵی خۆی بگەڕێنتەوەو کۆیانکاتەوە؟
پێشبینینەکانی تەناخ( تەوڕات ) پیشان ئەدات کە لە کۆتایی زەمانو لە نزیکبونەوەی گەڕانەوەی مەسیحی خودا، خودا هەڵدەستێتەوە هێزبە گەلی میدیاییەکەن ئەدات. لە بەشی نوێی کتێبی پیرۆز واتە ئینجیل، لە بەشی بینین ئەخوێنینەوە چۆن بابل کە سەرچاوەی هەموو خراپیەکە، ئەکەوێتو تێک دەدرێت وە خوداوەند حوکمی بەسەر دەدات. 
پێغەمبەرە عیبریەکان وەک یەشایا، یرمیاو، دانیاڵ، پێشبینیان کردبو کە بابل بەتەواوی لەناو ئەبرێت تێک دەچێت ئەبێت بە کاوڵبوو کەس ناتوانێت بژیت لە ئەوێ. 
لە پێشبینیەکان ئەوەی خودا دایەتی ئەبینین کە گالی میدیاییەکەن (واتا گەڵی کوردی ئێستا ، وەک ئامێرێک بەکاردێن لەدەستی خودا بۆ حوکومدانی بابل.
لە کتێبی پیرۆز : بەشی کۆن تەناخ ) تەوڕات ) بخوێنەوە:
- یەشایا 13:17
- ێەرمیاه 51:11,28,29
چۆن بەتەواوی بزانین ئەم پێشبینیانە رووئەدات؟ 
لەڕاستی هێشتاکە کات ماوە بۆ ئەوەی رووبدات. من خۆم = (Joel Rosenberg) پاش چەند جارێک چوم بۆ کوردوستان وە لەگەڵ چەند رابەرێکی کورد قسانم کرد، بە تایبەتی نێچیرەوان بارزانی، بۆم دەرکەوت کە چەند لەو پێشبینیانە ئێستا لە کارکردنە. واتا تاقە خودای ئیسرائیل کاردەکات لە ناو میللەتان. 
داوا لە هەموو ئەوانە ئەکەم کە خوا بەراست ئەناسن بۆ گەلی کورد نوێژ بکەن. 
سوپاستان دەکەم. 
Joel Rosenberg
Spijkenisse / Netherlands, 21-06-2014

ئەتوانن بابەتی زیاتر لە سایتەکەی بخوێنەوە 
http://www.joelrosenberg.com/about-joel/

No comments:

Post a Comment

 
 
Blogger Templates