جولەکە لە کوردستانەوە بۆ تەلەئبیب .......!
کوردە جولەکەکان، ئەو هاوڵاتییە کوردانەن کە ئێستا لە ئیسرائیل ژیان بەسەر دەبەن و لە ناوەڕاستی سەدەی رابردودا لە بەشە کوردییەکانی عێراق و ئێران و تورکیا ژیانیان بەسەر بردوە و پاش دروستبونی دەوڵەتی ئیسرائیلیش، بەرەو ئەو وڵاتە کۆچیان کردوە، ئەوان لە ئێستادا لە روی ژمارەوە رو لە هەڵکشان دەکەن و لە دروستکردنەوەی پەیوەندیدان لەگەڵ کوردانی پارچەکانی کوردستان، پتەوترە، بەپێی گێڕانەوە مێژوییەکانیش، بەشێکی دیاری کوردانی جولەکە لە کوردستانی باشور و بە تایبەت لە ناوچەکانی سلێمانیدا بون، بە جۆرێک کە گەڕەک و بازاڕ و سامانی تایبەت بە خۆیان هەبوە.
جولەکە پێش کۆچکردن لەم ناوچەیە
کوردستان به گشتی و شاری سلێمانی به‌تایبه‌تی، له سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی عوسمانیه‌کاندا هیچ ئامار و سه‌رژمێرێکی دانیشتوانی تێدا ئه‌نجام نه‌دراوه، تا نیوه‌ی یه‌که‌می سه‌ده‌ی نۆزده‌یه‌م، له ساڵی 1831ز دا، یه‌که‌م سه‌رژمێری به‌خۆیه‌وه بینیوه، به‌ڵام ئه‌م سه‌رژمێریه‌ش ته‌نها هه‌نگاوێکی سه‌رپێی بوه و جۆرێك بوه له کاری خه‌مڵاندن و مه‌زه‌نده‌کاری به مه‌به‌ستی باج سه‌ندن و سه‌ربازگرتن ئه‌نجام دراوه.
وێڕای ئه‌م پشت گوێخستنه، گه‌ڕیده و بێگانه‌کان و پیاوانی سه‌ر به داموده‌زگاکانی به‌ریتانیا له‌م وڵاته‌دا، باسیان له ژماره‌ی دانیشتوانی سلێمانی کردوه، له‌وباره‌یه‌وه به‌پێی به‌ڵگه‌نامه مێژوییه‌کان، ریچ كه ساڵی 1820 هاتۆته سلێمانی واته 26 ساڵ پاش دروستكردنی شاره‌كه، ژماره‌ی دانیشتوانی به ده هه‌زار كه‌س خه‌مڵاندوه دوای ئه‌وه ده‌ڵێت: سلێمانی (2000) ماڵی ئیسلام، (120) ماڵه جوله‌كه، (9) ماڵی دیانی كلدانی، (5) ماڵی ئه‌رمه‌نی تیا بوه، به‌وه‌ش كۆی ماڵه‌كان ئه‌كاته (2144).
ئه‌گه‌ر هه‌رماڵێك به پێنج كه‌س دابنێین ئه‌كاته (10720) كه‌س، به‌گوێره‌ی ساڵنامه‌ی عوسمانی ساڵی 1907 ژماره‌ی دانیشتوان (8702) موسڵمان و (360) نا موسڵمان كه ده‌كاته (8963) كه‌س.
هاوکات (مێجه‌رسۆن) له راپۆرتی ساڵانه‌دا له‌ساڵی 1919، باس له ژماره‌ی دانیشتوانی سلێمانی ده‌کات و له ساڵی 1830دا به (10) هه‌زار که‌س ده‌یخه‌مڵێنێت، به‌ڵام له هه‌مان راپۆرتدا ژماره‌ی دانیشتوانی سلێمانی له 1914دا به (20) هه‌زار که‌س مه‌زه‌نده ده‌کات، ئه‌م ژماره‌یه تا ئه‌ندازه‌یه‌ک له راستیه‌وه نزیکه، چونکه ساڵنامه‌ی ده‌وڵه‌تی عوسمانی ساڵی 1911-1912 به (15) هه‌زار داده‌نێت، به‌ڵام وادیاره ئه‌م سه‌رژمێیه ره‌گه‌زی مێینه‌ی له‌خۆ نه‌گرتبێت.
له‌م ژماره‌یه‌شدا هه‌زاریان جوله‌که‌ن و شه‌ش هێنده‌ی مەسیحییەکان ده‌بێت، ئه‌مه‌ش زیاتر بۆ شوێنی ستراتیژی سلێمانی ده‌گه‌ڕێته‌وه له‌ڕوی بازرگانیه‌وه، که جوله‌که به‌رده‌وام به‌دوای شوێنی وه‌هادا ده‌گه‌ڕێن، وێڕای مامه‌ڵه‌ی باش و دۆستانه‌ی کورد له‌گه‌ڵ خه‌ڵکانی نا موسڵماندا.
گه‌ڕه‌کی جوله‌کان
سلێمانی له‌و ساڵانه‌دا به‌سه‌ر حه‌وت گه‌ڕه‌کدا دابه‌ش بوه‌که بریتی بون له (گۆیژه، مه‌ڵکه‌ندی، کانی ئاسکان، ده‌رگه‌زێن، سه‌رشه‌قام، چوارباخ و جوله‌کان).
وه‌ک ئاماژه‌مان پێ‌کرد، جوله‌که‌کانی سلێمانی گه‌ڕه‌کێکی تایبه‌ت به خۆیان هه‌بو، به‌ناوی گه‌ڕه‌كی جوله‌كان که ده‌که‌وێته باشوری خۆرئاوای سلێمانی، له‌وێدا خه‌ریکی کار و پیشه‌ی خۆیان بون و زیاتر به بازرگانی و ورده‌واڵه فرۆشی و ده‌باغی و چه‌رم ره‌نگکردنه‌وه خه‌ریک بون، هه‌روه‌ها عاره‌قیشیان دروستکردوه.
جوله‌كه‌كان سه‌ره‌تا له قه‌ڵاچوالانه‌وه هاتونه‌ته ئه‌م گه‌ڕه‌كه و به پیشه‌ی (خومچێتی)یه‌وه سه‌رقاڵ بون، بەڵام له دواییدا كاروباری بازرگانی كۆتاڵفرۆشی و عه‌تاری و زه‌ره‌نگه‌ری و گه‌لێك ئیش جۆراوجۆری تریان گرته‌ده‌ست.
کۆچی جولەکە لە کوردستانەوە بۆ ئیسرائیل لە ١٤ی ئایاری ساڵی ١٩٤٨ تا ١٩٥١
ئێستا کۆی ژمارەی کوردی جولەکە لە ئیسرایل لە سەروی 320.000 کەسە .
No comments:
Post a Comment